خەباتمێدیا: تۆبیاس بیلسترۆم; وەزیری دەرەوەی سوئێد، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی ئوروپای بۆ دابین کردنی نۆیەمین بەستەی سزاکان بەسەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران ڕاگەیاند.
لە سەرەتای دەستپێکی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" و پتەو بونەوەی سەرکوتی خەڵک لە لایەن دامەزراوە ئیتلاعات و ئەمنیەتییە بەکرێگیراوەکانی دەسەڵات، وەزیرانی یەکیەتیی ئورووپا تا ئێستا ٨ بەستەی سزایان بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن ئەم حکوومەتەوە، دابین کردووە.