خەباتمێدیا: هانا کامکار، گۆرانیبێژ و ئەکتەر، لە ڕێوڕەسمی یادی عەباس کیاڕۆستەمی بەبێ حیجابی زۆری دەرکەوت و گۆرانی وت.
ناوبراو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە "تا قەدەغەکردنی دەنگی ژنان لە وڵاتدا هەڵنەگیرێت، هەرگیز بەشداریی هیچ کۆنسێرتێکی پیاوانە ناکات".
ئەم بۆنەیە هاوکات بوو لەگەڵ یادی ٨٣ ساڵەی لەدایکبوونی عەباس کیاڕۆستەمی، سینەماکاری بەناوبانگی ئێرانی کە لە ١٤ی پووشپەڕی ساڵی ٩٥ کۆچی دوایی کرد.