دەفتەری نوێنەری تایبەتی حکوومەتی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران کاردانەوەی بە بەندکرانی ئەم دواییەی رژیمی ئێران لە ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژدا دەربڕی و ڕایگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، لێپرسینەوە لە ڕژیمی ئێران دەکات.ئەم دەفتەرە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیویەتی: "ئێمە بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ هەواڵی گیرانی ئەو چالاکوانانە دەکەین .لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاکانی مافی مرۆڤ هەواڵی گیرانی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی لە پارێزگای گیلان و پارێزگاکانی دیکەی ئێران لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییەکان بە شەهید کرانی ژینا ئەمینی لە لایان ڕژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندیان ڕاگەیاند.