خەباتمیدیا: ڕۆژی یەکششەمە ٢٩ی گەلاوێژ، تاهیر ڕەئیسی تەمەن ٣٥ ساڵ و دانیشتووی گوندی گرووك سەر بە شارۆچكەی جاسک، تەنیا بە تاوانی فیلم هەڵگرتن لە ڕیزی درێژی بەنزین وەرگرتن, گیراوە.لە کاتێکدا کەمیی سووتەمەنی بە شێوەیەكی بەرفراوان لە شارە جیاجیاکاندا دەبینرێت و ئەم هەلوومەرجە وەک هەمیشە لە سیستان و بەلووچستان خراپترە، هێزە سەرکوتكەرەكانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران ناوبراویان بە تۆمەتی فیلم هەڵگرتن لە ڕیزی بەنزین گرتووه.