بەپێی ڕاپۆرتی “حال وش”، ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕ، گرووپی چەکداریی جەیشولعەدل (جیش العدل)، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە سێ هاووڵاتی ئێرانی، پاکستانی و ئەفغانییان کە هاوکارییان لەگەڵ هێزی ترۆریستی سپای پاسداران کردووە سزای کوشتن داوە..
ئەم گرووپە چەکدارەی بەلووچ گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەندامانی ئەم گرووپە "تیمێکی سەر بە ناوەندی ٢٣ی نەبوەت"یان دەستنیشان کردووە و گرتوویانن، کە بە وتەی جەیشولعەدل، "قۆڵی سیخوڕیی سپای تروریستی پاسداران لە دەرەوەی سنوورەکانەو جەیشولعەدل ڕایگەیاند کە ئەم سێ کەسەی "ئیعدام" کردووە.
ناسنامەی ئەم سێ کەسە بە ناوی "وارس مەلازەهی" شاری سەراوان، "عەدنان بەلووچ" خەڵکی پاکستان و شاری پەنجگور، "ناسر ئەفغانی" خەڵکی ئەفغانستان و دانیشتووی سەراوان ڕاگەیەندراوە