چوار زیندانی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج زیندانی کراون و پێشتر بە تاوانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، بۆ جێبەجێکردنی ئەو حوکمە بۆ زیندانی تاکەکەسی گواسترانەوە.
ناسنامەی دوو لەو زیندانیانە بە ناوەکانی فەرشاد عەبدولی و مەنوچێهر گودەرزی ڕاگەیەندراوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، فەرشاد عەبدولی تەمەن ٣٠ ساڵ و مەنوچێهر گودەرزی، هەردووکیان خەڵکی شاری هەرسین سەر بە کرماشان، لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکەی مەحکووم بە ئێعدام کە ناسنامەکەیان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو حوکمە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی کەرەج گوازرانەوە.