به‌ڕێز پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاک
به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (په‌ژاک) و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ و هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکانی نوێی پارته‌که‌تان پیرۆزبایی گه‌رمتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران په‌ژاک وه‌ک هیزێکی دژ به حکومه‌تی دیکتاتۆری ویلایه‌تی فه‌یهی ئاخوندی ده‌زانێ و پێی وایه په‌ژاک شانبه‌شانی هێز و لایه‌نه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
به‌ڕێز پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاک به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (په‌ژاک) و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ و هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکانی نوێی پارته‌که‌تان پیرۆزبایی گه‌رمتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران په‌ژاک وه‌ک هیزێکی دژ به حکومه‌تی دیکتاتۆری ویلایه‌تی فه‌یهی ئاخوندی ده‌زانێ و پێی وایه په‌ژاک شانبه‌شانی هێز و لایه‌نه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌توانێ ڕۆڵ و فاکته‌ری گرنگ ببینێ به ئامانجی ڕوخانی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران و ئازادکردنی گه‌لی سته‌مدیده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ست زوڵم و زۆر و چه‌وسانه‌وه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه هومیده‌وارین له خه‌بات بۆ ئازادی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران و تێکۆشان له به‌رانبه‌ر ئیستبداد‌و دیکتاتۆری حکومه‌تی ویلایه‌تی فه‌یهی ئاخوندی له‌ئێران سه‌رکه‌وتوبن. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له پێناو خه‌باتی هاوبه‌ش و له به‌رانبه‌ر سه‌ره‌ڕویه‌کانی ده‌سه‌لاتی ئاخوندی و به گژداچونه‌وه‌ی هه‌رجۆره پاوانخوازی و تاکره‌ویه‌کی سیاسی له کوردستانی ئێران، به پێویستی ده‌زانێ که‌هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان، به‌تایبه‌ت سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران و پارتی ژیانی ئازاد په‌ره به تێکۆشان و خه‌باتی هاوبه‌ش بده‌ن. گومان نیه ڕه‌وتی روداوه‌کانی سالانی رابردووی جیهان و ناوچه‌که و هه‌روه‌ها له نێو جولانه‌وه‌ی ماف خوازانه‌ی کوردستانی ئێران، زه‌روره‌ت و پێویستی هاوده‌نگی و هاوکاری له نیوان تێکرای هێزو لایه‌نه‌کانی کورستانی ئێران و به تایبه‌ت له نێوان سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان سه‌نگینتر ده‌کا و له‌و پێناوه‌ش دا هه‌نگاو نان بۆ کار‌و پلانی هاوبه‌ش به گرنگ و پێویست ده‌زانین. له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی دووباره‌مان سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران ده‌بیرخانه‌ی ناوه‌ندی |