دوو مامۆستای خەڵکی جوانڕۆ بە سەرکەوتن بە سەر یەکێک لە لووتکەکانی چیای شاهۆ ڕێزیان لە شەهیدانی ژینگەپارێزی ژیوای پاوە گرت٠
عەزیز ساسلی و مەولوود ساسلی، دوو مامۆستا و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە سەرکەوتن بۆ لووتکەی "حەوی خانی" لە چیای "شاهۆ" ڕێزیان لە یادی قوربانییانی ژینگە گرت. چالاکوانانی ژینگەپارێز "بیلال ئەمینی، یاسین کەریمی، و موختار خەندانی" لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی بووزین و مەرەخێل، لە ئاگرەکەدا سووتان و گیانیان دا..