رۆژی دووشەممە 3ی خەزەڵوەر، وەزیری ناوخۆی رژێمی ئێران گوتی: ناوچەی وا هەیە 10 دەقیقە لە شاری زاهیدان ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستان دوورە کە 250 هەزار کەس لە خەڵکی ئەو ناوچەیە بە کەرەستەو هەلومەرجی 100 ساڵ پێش ئێستا ژیان دەبەنە سەر.
رۆژی دووشەممە 3ی خەزەڵوەر، وەزیری ناوخۆی رژێمی ئێران گوتی: ناوچەی وا هەیە 10 دەقیقە لە شاری زاهیدان ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستان دوورە کە 250 هەزار کەس لە خەڵکی ئەو ناوچەیە بە کەرەستەو هەلومەرجی 100 ساڵ پێش ئێستا ژیان دەبەنە سەر.
بە پێی راپۆرتی تەلەفزیۆنی رژێم، عەبدولرەزا رەحمانی فەزڵی ئەو قسانەی لە چوارەمین فستیواڵی پێشکەوتن و پەرەسەندنی زانستی وەڵات،دا کرد.
ناوبراو وتی: ماوەی 10 دەقیقە دوورتر لە شاری زاهیدان، ناوچەیەک بەدیی دەکەی کە 250 هەزار کەس بە ستانداردەکان، شێوەی ژیان و دۆخی 100 ساڵ لەوە پێش دەژین.
ئەو مۆرەی رژێم ئیشارەی بەناوی ئەو شار و ناوچەیە نەکرد. زۆرێک لە هەواڵدەریەکانی رژێم ئەم بەشە لە قسەکانی ناوبراویان بڵاونەکردەوە.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی رۆحانی هەروەها گوتی دوو لەشکەر بۆ دابین کردنی ئاسایش لە پارێزگای بەلوچستان جێگیرن، ئەوە لە کاتێکدایە کە خەرجی ئەو دوو لەشکەرە دوو ئەوندەی پێویستی سەرمایەگوزاری بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکەیە.
ئەو وەزیرەی رژێم هەروەها ئیشارەی بە سیستەمی پلاندانانی رژێم کرد و گوتی کە سیستەمی پلاندانانی ئێمە هی 40 ساڵ پێش ئێستایە و سیستەمێکی ناوەندگەرایە و سیستەمی بوجەی وەلاتیش بەپێی چالاکی و حەشیمەتە.
رەحمانی فەزڵی لە درێژەدا وتی: بەو پێیە باقی خەڵکی ناوچەکانی وەلات دەبێ شوێنی ژیانی خۆیان بەجێ بێڵن و بە بێنە شارە گەورەکان کە ئەوەش خەرجی زۆر بۆ وەلات هەڵدەگرێ.
بەپێی ئامارەکان پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە هەموو بارێکدا لە هەلومەرجێکی خراپدایە.
ناسر کاشانی نوێنەری رژێم لە مەجلیسی نۆهەم ساڵی رابردوو رایگەیاندبوو کە ئەو پارێزگایە لە هەموو بارێک لە پلەی ئاخردایە.
مەهدی تەباتەبایی جێگری تەندروستی زانستگای زانستی پزیشکی زاهیدان رایگەیاندبوو کە ئەو پارێزگایە لە پلەی سێهەمدایە بۆ خراپی خۆراک و نەبوونی ئاسایش خۆراک، وە نزیک بە یەک لەسەر پێنجی منداڵانی ژێر پێنج ساڵ لەو پارێزگایەدا تووشی کێشەی لاوازی و کێشی کەم و کورتە باڵایی بوون.
مورتەزا رەئیسی جێگری وەزیری فێرکردن و بارهێنانی رژێم رۆژی 1ی خەزەڵوەر گوتبووی کە پارێزگای سیستان و بەلوچستان ساڵی 1393 زۆرترین مەدرەسەی ووشکەچن و گڵی هەبووە.
بەپێی سەرژمێری ساڵی 1385 لە حەشیمەتی دوو ملوێن و 350 هەزاری ئەو پارێزگا زیاتر لە 640 هەزار کەس نەخوێندەوارن.
شەهیندوخت مەولاوێردی جێگری ئاخوند رۆحانی سەرۆک کۆماری رژێم بۆ کار و باری ژنان و خانەوادە رەشەمەی 1394 گوتی: ئێمە لە سیستان و بەلوچستان دێهاتمان هەیە کە تێکڕای پیاوەکانی لە سێدارە دراون.
بەڵێ لە سیستەمی ئاخونداندا ئەوە وەزعی یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە کە هەر لە سەرەتاوە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە پەراوێز و پشتگوێ خراوە. هاوکات زۆر پارێزگای دیکەی ئێران لەوانە پارێزگا کوردنشینەکان دۆخیان لە سیستان و پەلوچستان باشتر نیە. وە هیچ کات رژێم پلانی بۆ چارەسەری کەم و کوڕی و کێشەکانی ئەو ناوچانە نەکردوە بەڵکوو بەردەوامە لە خولقاندنی قەیران و کێشەی نوێ بۆ خەڵکی چەوساوەو هەژار.