خەباتمێدیا: بابەک کەریمی یەکێک لە گیڕاوەکانی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکان، بۆ ماوەی چەند مانگێک لە ئەیوانغەرب لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات لەژێر لێکۆڵینەوە و شکەنجەدا بوو.
ناوبراو توندترین شکەنجەی جەستەیی و دەروونی دراوەو بەهۆیەوە تووشی شکانی پاژنەی پێی بووە و قاچی ڕاستی سووتاوە و چەندین جار بەشێوەی دەستکرد لەسێدارە دراوە.
ناوبراو حوکمی محاڕەبەی بەسەردا سەپێنرا و لە ناڕەزایەتیی بەم پرسە دووجار لە گرتووخانەی ئیتلاعات و لە زیندانی پارێزگای ئیلام، مانی لە خواردن گرتووە. ناوبراو دوای پڕۆسەی لێپرسینەوە، بە بارمتەی دوو ملیار تمەن بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
بابەک کەریمی لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم لە ئەیوانغەرب بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تێکدانی ئاسایشی وڵات بە پێنج ساڵ زیندان و بە تۆمەتی سووکایەتیی کردن بە خامنەیی دوو ساڵ و بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە خومەینی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.