بەپێی هەواڵەکان لە دوای ئەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە لەبەردەم بینای شارەداریەکانی ئامەد دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپەی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە مەحکوم کرد و هێرشی کردە سەر سەرۆک کۆماری توریە و دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی ئەو وەڵاتە،
بەپێی هەواڵەکان لە دوای ئەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش
هاوسەرۆکی هەدەپە لەبەردەم بینای شارەداریەکانی ئامەد دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپەی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە مەحکوم کرد و هێرشی کردە سەر سەرۆک کۆماری توریە و دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی ئەو وەڵاتە، داواکاری گشتی کۆماری تورکیا له ئامه‌د لێپرسینه‌وه له‌گەڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی گشتی هه‌ده‌په ده‌کات و به سوکایه‌تیکردن به سه‌رۆک کۆمار و داموده‌زگاکانی حکوومه‌ت تۆمه‌تباری کردووه.
ده‌میرتاش له به‌رده‌م بینای شاره‌وانی ئامه‌د، ده‌ستگیردنی هاوشاره‌دارییه‌کانی ئامه‌د گولتان کشاناک و فورات ئانلی شه‌رمه‌زار کرد و به توندی هێرشی کرده سه‌ر ئه‌ردۆغان و حکومه‌تی تورکیا بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ده‌په و کورد له باکووری کوردستان گرتووه‌ته‌به‌ر.
داوکاری گشتی کۆماری تورکیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند داوکاری گشتیمان له ئامه‌د به‌هۆی قسه‌کانی ده‌میرتاش په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ده‌ستی به لێپرسینه‌وه کرد که به سووکایه‌تی کردن به داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆک کۆمار تۆمه‌تباره.