خەباتمێدیا: شەفیع بابەکری، خەڵکی شنۆ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گیراو. شوانە بابەکری، برا گەورەی ناوبراو دوو ڕۆژ پێشتر لەلایەن ئەم ناوەندە حکوومەتییەوە گیرا بوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢، شەفیع بابەکری خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شنۆ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گیراوە.
گرتنی شەفیع بابەکری لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ، براگەورەی ناوبراو بەناوی شوانە بابەکری تەمەن ٣٨ ساڵ دوای بانگکرانی بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە گیرا بوو.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراوان لەبەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە کە ئەم دوو برایە کوڕی ڕەشید بابەکری ناسراو بە "ڕەشید مەنگوڕی" بەندکراوی سیاسین، کە لەلایەن دەسەڵاتەوە لە سێدارە درابوو.