خەباتمێدیا: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٦ی پووشپەڕ، دوو کوردی پەنابەر کە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی لوقمان ئاجی ناسراو بە "لوقمان گەرگولی" و عادل قادری ناسراو بە "سەرباز موهاجر" لە گوندی گەشتیاریی "هەڵشۆ" سەر بە قەزای قەڵادزێ ترۆر کران.
هەروەها "سەعدی مورادپوور" بە سەختی بریندار کراوە.
بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو ترۆرە لەلایەن کەسێک بە ناوی "ڕەسووڵ ئازەرخەش"ەوە ئەنجامدراوە کە دوای بەئامانجگرتنی ئەو کەسانە، چۆتە ناوخۆی کوردستانی ئێران..
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە خۆفرۆش "ڕەسووڵ ئازەرخەش" خەڵکی نەغەدە و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە.