خەباتمێدیا: ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای خەڵکی شاری ئابدانان، ستۆرییەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و لەبارەی بڕیاری کۆتایی داشکانی دوو پلەی فەرمانبەر لەلایەن دادگای تاوانەکانی ڕژیم له پارێزگای ئیلامەوە ئاگادار کردەوە.
لە سەردەمی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا، کاک ئەحمەد عەلیزادە چەندین جار لە لایەن بەکرێگیراوانی ئەمنییەتی ڕژیمەوە گیرابوو و بۆ زیندانیان ڕاگواستووە.