خەباتمێدیا: ئەسرین ئەفسەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "نێ"ی شاری مەریوانە کە لە ٢٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠ ٢ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی دەسەڵات گیراوەو سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ ڕۆژ بەسەر گرتنیدا، چارەنووسی نادیارە. نەزانینی چارەنووسی ئەسرین ئەفسەر نیگەرانییەکانی خانەوادەکەی زیاتر کردووە.