دیداری مێری ٢٠ ١٦ بە میوانداری کۆمەڵیک لە سیاسەت داڕێژەرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆ و کۆمەڵێک ئەکادیمیستی پەیوەندیدار بەو بوارە جۆراوجۆرەکان ئەمساڵ لەشاری هەولێر بەرێوە چوو. لەسەر بانگهێشتی بەرێوەبەری ئەنیستیتۆی مێری هەیئەتێکی سازمانی خەبات پێکهاتوو لە بەرێزان کاک رێبوار حسێنی بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان و
دیداری مێری ٢٠ ١٦ بە میوانداری کۆمەڵیک لە سیاسەت داڕێژەرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆ و کۆمەڵێک ئەکادیمیستی پەیوەندیدار بەو بوارە جۆراوجۆرەکان ئەمساڵ لەشاری هەولێر بەرێوە چوو. لەسەر بانگهێشتی بەرێوەبەری ئەنیستیتۆی مێری هەیئەتێکی سازمانی خەبات پێکهاتوو لە بەرێزان کاک رێبوار حسێنی بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکان و ئەندامی کومیتەی ناوەندی و کاک کامیل نورانیفەرد ئەندامی کومیتەی ناوەندی لەو دیدارە دا بەشدارییان کرد.
لە دیداری هیئەتی سازمان لە گەڵ بەرێز دوکتور دلاوەر، بەرێزیان داوای لیبوردنی کرد لەوەی کە نۆێنەری سازمان بەشداری پانێلی تایبەت بە پرسی سیاسی کورد لە کوردستانی ئێرانی نەکردوەو بەڵینیدا لە داهاتودا قەرەبووی ئەو کەماریەیان بکاتەوە.
لەماوەی سێ رۆژی کاری ئەو ئەنیستیتۆیە کە هەموو ساڵیک دیدارەکانی بەرێوە دەچێ ژمارەیێک لە کەسایەتیەکان و ئەکادیمیەکان بیانی و ناوخۆییەکان لە سەر روانگەی سیاسی جۆراوجۆر بۆچوون و رای خویان وت. ئەو بابەتانەی بۆ ئەمساڵ قسەیان لەسەر کرا بریتی بوون لە :
• قەیرانی دارایی و دەرسەکانی لێوەفێربوویی
• پارتە سیاسیە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران: ئاواتەکان لە کاتی پەرتەوازەی
• ڕوانگەی پێکهاتە ئایینیەکانی عێراق بۆ ململانێ و ئاشتەوایی
• ئازادکردنی موسل: چارەسەرە سیاسی و ئەمنیەکان
• حوکمڕانیکردنی عێراق
• سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ململانێ و قەیران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
• زلهێزە نێودەوڵەتیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ململانێ یان هاریکاری
• هێزە هەرێمیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ململانێ یان هاریکاری
• هێزە ناوخۆییەکان لە کوردستانی عیراق: روانگەیان بۆ ئایندەی هەرێم