دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "تەها کەریمی" و "موختار شەریفی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی دەسەڵات گیران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکان و وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، تەها کەریمی، تەمەن ٤٢ ساڵ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی خۆی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە گیراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: موختار شەریفی، ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، لە گوندی "ساڵیان"، سەر بە شاری سنە، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە گیراوە و لە هۆکاری گرتن و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک دەست نەکەوتووەو هەتا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.