بەداخەوە کاک قادر ڕەشید پوور ناسراو بە مامە قالە ساوانی پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی پەلی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات کە جەنگی ناوشاری بانە بە تایبەت لە گرتنی بەشێک لە پادگانی هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی دەوری بەرچاوی هەبوو ،ڕۆژیشەممە ٢٤ی پوشپەڕ، بە هۆی وێستانی دڵی لەشاری بانە کۆچی دوایی کرد. مامە قالە خەڵکی دێی شەهید پەروەری ساوان کە هەشت ڕۆڵەی تێکۆشەری شەهیدن لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات دا.
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک قادر ساوانی سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزیان، دۆستانی، خەڵکی دێی ساوان و شاری بانە ڕادەگەێنین.