بەرێز خانەوادەی مامۆستا هێدی شاعیری نەتەوەیی کورد، بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا هیدی سەرەخۆشی پێ رادەگەێنم و خۆم و سازمانی خەبات ی کوردستان بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.خوالێی خۆش بێت جەنابی خالید ئاغا "مامۆستا هێدی" یەکێک لەشاعیرە هەست ناسک و نەتەوەیی و تێکۆشەرەکانی گەلی کورد بوو کە خزمەتێکی
بەرێز خانەوادەی مامۆستا هێدی شاعیری نەتەوەیی کورد، بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا هیدی سەرەخۆشی پێ رادەگەێنم و خۆم و سازمانی خەبات ی کوردستان بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
خوالێی خۆش بێت جەنابی خالید ئاغا "مامۆستا هێدی" یەکێک لەشاعیرە هەست ناسک و نەتەوەیی و تێکۆشەرەکانی گەلی کورد بوو کە خزمەتێکی گەورەی بە شۆرش و ئەدەب و شیعری کوردی کرد.
لە دەستدانی ئەو مرۆڤە بلیمەت و زانایە خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ گەلی کورد کە گومان نیە بەرهەمە پر لە کەڵکەکانی بەشێک لە جێگەی خاڵی مامۆستا هێدی تێکۆشەرمان بۆ پردەکاتەوە.
درود بۆ رەوانی پاکی مامۆستا هێدی تێکۆشەر و سەبووریش بۆ ئێوەی بەرێز.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
27 ئوکتۆبری 2016