چوارشه‌مه‌ 

9 خه‌زه‌ڵوه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی کومیته‌ی ناوه‌ندی بە بۆنەی سیانزه‌هه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی

پەیامی کومیته‌ی ناوه‌ندی بە بۆنەی سیانزه‌هه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی

پەیامی کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی بە بۆنەی سیانزه‌‌‌هه‌‌‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێبه‌‌‌ری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی گه‌‌‌لی کورد مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال حسینی

جەماوەری تێکۆشه‌‌‌ری کوردستان!

‎هاوباوەڕەان و ئه‌‌‌ندامان و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ قاره‌‌‌مانه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران!

لە ٣٠  پووشپه‌‌‌ڕ١٣٨٩ کۆچی خۆری به‌‌‌رانبه‌‌‌ر به‌‌‌ ٢١ی جولای ٢٠ ١٠  مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال حسینی، ڕێبه‌‌‌ری زانا و دانا و له‌‌‌یادنه‌‌‌چووی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان و دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌ری سازمانه‌‌‌ خۆشه‌‌‌ویسته‌‌‌که‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی کوردستان سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد‌.

بەڵێ‌ 13 ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر، گه‌‌‌لی کوردی نیشتمان زه‌‌‌وتکراو و مافخوراوی کورد، ڕێبه‌‌‌رێکی خاکی و شۆڕشگێڕ،نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌رو خەباتکاری ریگەی ‌ئازادی،شاعیر و نووسه‌‌‌رێکی به‌‌‌توانا ولێهاتوو، مامۆستایه‌‌‌کی ئاینی و نه‌‌‌ته‌‌‌‌وه‌‌‌یی جێی متمانه‌‌‌و باوه‌‌‌ڕی کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵک و پشت و په‌‌‌نای هه‌‌‌ژاران و شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازانی ڕێگه‌‌‌ی ئازادی له‌‌‌ده‌‌‌ست دا. 

مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال حسینی یه‌‌‌کێک له‌‌‌و ڕێبه‌‌‌ر و سه‌‌‌رکرده‌‌‌ خه‌‌‌باتکاره‌‌‌ به‌‌‌توانا و ده‌‌‌گمه‌‌‌ن و زاناو خاکی و خۆشه‌‌‌ویستی گەلی کورد له‌‌‌ کوردستانی ئێران بۆماوه‌‌‌ی زیاتر له‌‌‌ ٧٠  ساڵ پێشه‌‌‌وایی شۆڕش و به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانی دژی داگیرکه‌‌‌ران و دوژمنانی کوردی کردوه‌‌‌و نه‌‌‌یارێکی سه‌‌‌رسه‌‌‌ختی هه‌‌‌ردوو ڕژیمی نه‌‌‌گریسی پاشایه‌‌‌تی و ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بوو. ‎مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال حوسەینی لە ماوەی دەسەڵاتی پاشایه‌‌‌تی یەکێک لە پێشڕەوان و تێکۆشەرانی دژ بەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە بوو، هەروەها لە دوای هاتنە سەر حوکمی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی نه‌‌‌گریسی ئاخوندی، لە بەرانبەر زوڵم و غەدری ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاته‌‌‌ دیکتاتۆره،‌ تێکۆشاو هیچ کات سەری بەرزی بۆ دیکتاتۆران و ستەمگەران دانەنەواند. مامۆستا بۆ کۆتایی هاتن بە زوڵم و چه‌‌‌وسانه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ره‌‌‌وپێش بردنی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌‌‌لی کورد و ئازادی له‌‌‌ ئێران و کوردستان دا دەستی لە هەموو ژیانێکی ئاسایی هەڵگرت و تا دوا هه‌‌‌ناسه‌‌‌کانی ژیانی له‌‌‌ خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ ماف و ئازادیه‌‌‌کانی میلله‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ی دا له‌‌‌ ناو ڕیزه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێراندا تێکۆشا. 

بێگومان له‌‌‌ده‌‌‌ستانی ئه‌‌‌و ڕێبه‌‌‌ره‌‌‌ خه‌‌‌باتکاره‌‌‌ی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان، که‌‌‌لێنێکی گه‌‌‌وره‌‌‌ی خسته‌‌‌ نێو جوڵانه‌‌‌وه‌‌‌ی ئازادیخوازی کوردستان و زیانێکی قه‌‌‌ره‌‌‌بوو نه‌‌‌کراوه‌‌‌ی له‌‌‌ گه‌‌‌لی کورد و سازمانی خه‌‌‌بات دا. 

ئێمه‌‌‌ وه‌‌‌ک ڕێبوارانی ڕێبازی نه‌‌‌مرمامۆستا شێخ جه‌‌‌لال حسینی، له‌‌‌ ١٣ هه‌‌‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێبه‌‌‌رمان په‌‌‌یمان نوێ ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ تا دوا هه‌‌‌ناسه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام بین له‌‌‌ سه‌‌‌ر ڕێبازی پیرۆزی مامۆستا و له‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران دا له‌‌‌ پێناو ئامانج و مافه‌‌‌ڕه‌‌‌واکانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌‌مان دا تێبکۆشین و بۆ‌ هه‌‌‌میشه‌‌‌ له‌‌‌ژێر ڕۆشنایی بیرو ئه‌‌‌ندێشه‌‌‌ و باوه‌‌‌ڕی شکۆداری مامۆستادا درێژه‌‌‌ به‌‌‌خه‌‌‌بات و تێکۆشانمان بده‌‌‌ین. 

یادی ڕێبه‌‌‌رمان مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال حسینی به‌‌‌رز و به‌‌‌ڕێز ڕاده‌‌‌گرین و له‌‌‌ساڵیادی کۆچی دوایی دا درود و سڵاو ده‌‌‌نێرین بۆ گیانی پاکی.   

 

کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران  

29 ی پوشپەری 1402 کۆچی خۆری


1 ساڵ و 3 مانگ و 7 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی کومیته‌ی ناوه‌ندی بە بۆنەی سیانزه‌هه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی

پەیامی کومیته‌ی ناوه‌ندی بە بۆنەی سیانزه‌هه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران