تێکۆشەرانی رێبازی سازمانی خەبات لە ناوخۆی کوردستان!
ئەندام و لایەنگرانی تێکۆشەر!
دژواری و هەستیاری بارودۆخی ئێستای شۆرشی رزگاریخوانەی گەلەکەمان نەبوونە لەمپەر لەبەردەم تێکۆشەرانی سازمانی خەبات و بەخوشحاڵیەوە رای دەگەێنین کۆنگرەی حەوتەم کۆنگرەی شۆرشی ژینا بە خەرمانێک دەسکەوت و خالی ئەرێنی بەرێوەچوو و کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
ئەگەرچی بە هۆی هەلومەرجی نالەبارو حەستەم، وەک پێویست نەتواندرا لە هێز و پتانسیلی بەرچاوی تێکڕای هۆگرانی سازمانی خەبات چ لە رێکخستنەکانی ئاشکراو چ لە ریکخستەکانی نەهێنی وەک پێویست کەڵک وەربگیردرێ، بەلام ئەوەی جێگەی خوشحالی بوو, سەرەرای هەموو گرفتەکانیش ئەنجامی کۆنگرە لە ئاستی چاوەروانی وەفادارانی رێبازی سازمانی خەبات بوو وە بەدەسپێکی ئەو خولە لە کاروتێکۆشانی سازمانی خەبات شاهیدی پێشەوەچوونی بەرچاو و لەئاستی تێکۆشانی زیاتر لە چوار دەیەی ئەو تەشکیلاتە نیشتمانی و کۆڵنەدەرە ئەبین.
کۆنگرەی حەوتەم هەر وەک لەناوەکەی را دیارە لەژێر کاریگەری دەرکەوتە و ئەنجام و دەسکەوتەکانی شۆرشی ژن ژیان ئازادی بوو کە پایەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی هەڵتەکاند و خەباتی گەلانی ئێرانی بردە قۆناغێکی نوێوە.
بێگومان لەو شۆرشە بەرین وجەماوەریە دا, جێ پەنچەی تێکۆشەرانی ناوخۆی ریزەکانی سازمانی خەبات حاشا هەڵنەگر و دیار بوو و لەژێر راسپاردە و رێنوینیەکاندا دەوری بەرچاو و چالاکانەیان گێڕا و هاوکات ریکخستنەکانی ئاشکرا، بەشداری هەڵسووڕاوانەیان لە بردنە پێشەوەی شۆرشی ژینا دا هەبوو. هەر بۆیە کۆنگرەی حەوتەمی سازمانی خەبات بە چاوی رێز و پێزانینەوە لە خۆنەویستی و چالاکی قارەمانانەی تێکۆشەرانی ئاشکراو نەهێنی،جارێکی تر بە سپاس و قەدردانی لێکردن لەو هێزە مرۆیە کۆڵنەدەرە، ئێوەی بە گەورەترین سەرمایە و داهاتی شۆرش و سازمانی خەبات لێکدایەوە.
کۆنگرەی حەوتەم بە هەست کردن بە قۆناغی نوێی شۆرشی رزگاریخوانەی نەتەوەکەمان ئەرک و کاری نوێ و هاوتەریبی قوناغی ئیستای بۆ تێکۆشەرانی نیوخۆ و ئاشکرای سازمانی خەبات دیاری کرد و رایگەیاند ، خەباتی رزگایخوازانەی گەلانی ئێران بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەت وەک لانکە و مەکۆی سەرهەڵدان و راپەڕینەکان وەرچەرخانێکی گەوەرەی بەخۆیەوە بینی و لەئێستا دا دەسەلاتی ئاخوندی بەتەواوی مەشروعیەتی لێ ستێندراوە و کۆمەڵگای ئێران وەک بورکانێکی ئامادەی تەقینەوەی لێ هاتووە کە تێیدا کۆشکی زوڵم و بێدادی دەسەلاتدارانی دیکتاتور دەروخێنی. لە هەلومەرجێکی وەها دا ئەرکی تاک بە تاکی خەڵکی ئێرانە بەرپرسیارانە و بەهەڵویستەوە لەپێناو وەدیهێنانی سەردەمێکی نوێ هەنگاو هەڵبگرن و لەم نیوەشدا سازمانی خەبات وەک تەشکیلاتێکی خاوەن هەڵوێست و مێژووی پڕ لەفیداکاری بەرپرسیارەتی زۆر گەورەی لەسەر شانە و بە لەبەرچاو گرتنی ئەسلی رووخان و سڕینەوەی هەر وەهمێکی چاکسازیی و ریفۆرم لەنێو سیستەمی ئاخوندی سیاسەت و بەرنامەکانی بەرەوپیش ببات. لەوپێناوەشدا داوا لەسەرجەم ئەندام و رێبوارانی رێگەی سازمانی خەبات چ لەناوخو و چ لەدەروە ئەکات کە بۆ بردنە پێشەوەی ئەو گەڵالە و سیاسەتە هەموو هەولێکی خۆیان وەگەڕ بخەن و خەباتیانە بەشداری پرۆسەی رووخان و نەهێشتنی دەسەلاتی ئاخوندانی دژی مرۆڤ بن.
کۆنگرەی حەوتەم پێداگری کردەوە لەسەر ئەوەی کە سازمانی خەبات موڵکی هەموو خەلکی کوردستانە و هەر تێکۆشەرێکی خاوەن هەڵوێست و دلسۆزی رێگەی ئازادی ئەتوانێ خاوەنداریەتی لەو تەشکیلاتە نەتەوەیی و سادق و میژوو پاکە بکات و لە پێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی نەتەوەکەمان تێیدا تێکۆشان بکات و بیکاتە مەکۆیەک بۆ دەربڕینی هەستی پاکی شۆڕشگێرانەی خۆی و پارێزوانی لە خاک و نیشتمان و نەتەوەی کات.
سەرکەوێ خەباتی رزگاریخوازنەی نەتەوەیی
بڕوخێ رژیمی دیکتاتوری ئاخوندان
پیش کەوێ کاروانی تێکۆشانی هاوڕێبازانی سازمانی خەبات
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
دەستەی بەرێوەبەری کۆنگرەی حەتەم