خەباتمێدیا: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕەحیم شەمعی کە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری مەهاباد پاش شەهید کرانی ژینا ئەمینی گیرا بوو، دوای تێپەڕینی ٨ مانگ لە گرتنی, هێشتا چارەنووسی نادیارە. ڕەحیم شەمعی لە ڕێکەوتی ١٠ ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠ ١، سەرەتا بە هۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگهێشتی دامەزراوەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مەهاباد کرا و دوای ڕۆیشتنی لەلایەن بەکرێگیراوانەوه گیراوە.