جەلال خۆشکەلام
سازمانی خه‌بات دیسانه‌وه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. سه‌رکه‌وتنێک که دڵی دژمنی قین له‌دڵی وه‌ژان هێنا و دۆستان و هۆگرانی ئازادی و ڕێبازی پیرۆزی کوردایه‌تی دڵخۆش کرد، چونکه سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، یه‌کێک له‌و حزبه سیاسی و چالاکانه‌ی کوردستانی ئێرانە که به‌هۆی مێژژوی خه‌بات و تێکۆشانی و کاریگه‌ریی له جوڵانەوەی مافخوازانەو خه‌باتی کوردایه‌تیدا، توانیویه‌تی وه‌ک هێزیکی گرنگی سیاسی ،کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێستا و ئایندهی سیاسیی گه‌له‌که‌مان هه‌بێ و جێگه‌ی باوه‌ڕ و متمانه‌ی تێکۆشه‌رانی ڕێگه‌ی ئازادی و خۆشه‌ویستی نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بێ.
کۆنگره‌ی حەوتەم، کۆنگرەی شۆڕش و خه‌باتی ژینا، له بارودۆخێک دا، که به‌ربه‌ست و کێشەکان بۆ نەبهستنی،زۆر و سه‌خت بوون، سه‌رکه‌وتنێکی گرنگ و مێژوویی و شانازی و بوێریه‌کی که‌م وێنەبوو بۆ خه‌باتیه‌کان و ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌بوو که خه‌باتیه‌کان دڵسۆز و وه‌فادارن به‌رامبه‌ر به ڕێبازی شه‌هیدان و له‌م ڕێگه‌یه‌ش دا سڵ له هیچ جۆره سه‌ختی و دژواریه‌ک ناکه‌نه‌وه.
هه‌ر چه‌نده ئه‌م کۆنگره، له‌به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایی کڕۆنا بۆ ماوه‌یه‌ک له‌واده‌ی خۆی دواکه‌وت بەڵام به‌هه‌وڵ و به‌رده‌وامی سه‌رکردایه‌تی پێشوو به‌گشتی و هه‌وڵی به‌رده‌وامی سکرتێری گشتی به‌تایبه‌تی بۆ به‌ستنی ئه‌م کۆنگره، جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه‌و ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامێکی دڵسۆزی ئه‌م ڕێبازه ئه‌و بوێری و ڕاستیه له‌چاوی سکرتێری گشتی و سه‌رکردایه‌تی پێشووی سازمانی خه‌بات دا ببینێ.
سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌بات جارێکی دیکه‌ش، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سه‌ختی و دژواریه‌دا، سه‌لماندیان که ئه‌م ڕێبازه له ڕۆژانی دژوار و سه‌ختیش دا درێژه به خه‌باتی نه‌پساوه‌ی ده‌دا و له‌سه‌ر بنه‌مای فکری و دیموکراتی و پێشکه‌وتن و نوێ بوونه‌وه‌ی خۆی و له پێناو ماف و ئازادیه‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌رده‌وام ده‌بێ و هیچ هێرش و دژواریه‌ک ناتوانێ ڕووبه‌ڕووی باوه‌ڕ و هێزی پۆڵاین و شۆڕشگێڕانه‌ی بێته‌وه.
به‌ستنی کۆنگره‌ی ٧ له‌م بارودۆخه‌دا که دژمن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی په‌رته‌وازه‌یی و دوبه‌ره‌کی ده‌دا و دیسانه‌وه ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر و ئاژاوه‌ی ناوه‌ته‌وه ناو دڵی تێکۆشه‌ران و به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌کانی ده‌سپێکردۆته‌وه و له هه‌مان کات دا چڕکردنه‌وه‌ی پشتیوانیه‌کانی بۆ گروپه تیرۆرستیه‌کان له ناوچه‌که و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی لە ناوبردن و بێ هێز کردنی هێز و لایه‌نه‌کانی کوردستانی ئێران و چڕکردنه‌وه‌ی فشاره‌کانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و لایەنی ئه‌منی و مەترسی بۆ سەر گیانی تێکۆشه‌ران و ناردنی جاسوس و تۆڕه ئیتلاعیهتیهکانی سه‌ر بهڕژیم بۆ کاری تیرۆریستی و خه‌ته‌ری هێرشی درۆنی و مووشه‌کی،،، هتد به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌و سهختیانهبوون که ئه‌ندامانی کۆنگره به به‌ستنی ئه‌م کۆنگره و کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی ئه‌م کۆنگره، وه‌ڵام و زه‌ربه‌یه‌کی پۆڵاینیان به‌م ڕژیمه تیرۆریست و کوردکوژه دایه‌وه و سه‌رکه‌وتنێکی مێژووی و که‌م وێنه‌شیان بۆ تێکۆشه‌رانی ڕێگه‌ی ئازادی لهسازمانی خه‌بات دا تۆمارکرد.
هه‌ر بۆیه به‌ستنی ئه‌م کۆنگره وه‌ک پره‌نسیپێکی دیموکراسی و وه‌ک گه‌وره‌ترین و باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی ره‌وا و شه‌رعیی ئه‌ندامان و ڕه‌وایه‌تی دان به‌و واده‌ی که به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ دیاری کراوه، رێگەیەکی سه‌ره‌کی و گرنگ بوو بۆ نوێبوونەوه و رەوایەتیی و درێژەدان به کار و خه‌باتی سیاسمان و به‌شداری کردن و خۆپاڵاوتن و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ وزه و توانا و خوێنى تازه بۆ نێو سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌بات.
سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌که‌مان کۆنگره‌ی ٧، کۆنگره‌ی شۆڕشی ژینا، وادارکراین که سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، وه‌ک ئه‌مانه‌تێکی گرانبه‌های گه‌له‌که‌مان و ڕێبازی پاک و بێگه‌ردی کوردایه‌تی و شه‌هیدانی سورخهڵاتمان و ڕێبازی خه‌بات و تێکۆشانی مامۆستا و ڕێبه‌ری کۆچکردومان مامۆستا شێخ جه‌لال، له‌م قۆناغه بگوازینه‌وه بۆ قۆناغێکی باشتر و به‌رنامه و رێبازی خه‌باتمان له‌م بارودۆخه‌دا تۆکمه‌تر بکه‌ین و ڕیزه‌کانی نێو ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌باتمان یهکگرتوتربکهین و له پێناو هێنانه‌دی ئامانج و ئازادیه‌کانی گه‌له‌که‌مان تێ‌بکۆشین.
بێگومان گرنگه که سه‌رکردایه‌تی نوێ له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌دا بن و به‌هه‌وڵ و به‌رده‌وامی و پشتیوانی تێکۆشه‌رانی پێشوو، ڕێگه له که‌موکوڕیه‌کان بگرن و سازمانی خه‌بات ڕۆژبه‌ڕۆژ بهرهرهو گه‌شه و پێشکه‌وتن به‌رن.
جێگه‌ی خۆشحاڵیه که له‌م کۆنگره‌یه‌دا پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌بات دژی دژمنانی کورد، به‌تایبه‌تیش ڕژیمی نه‌گریسی ئاخوندی و نه‌مان و ڕووخانی ئه‌م ڕژیمه و ڕه‌دکردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره وتوێژێک له‌گه‌ڵ دژمنانی ئازادی و دیکتاتۆران و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ره‌ی ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕانی ڕاسته‌قینه و هێز و لایه‌نه سیاسیه کوردستانیه‌کان کرایه‌وه و کۆنگره بڕیاری دا که له هه‌وڵه‌کانمان بۆ کار و خه‌باتی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بین، به مه‌رجێ ئه‌و کار و خه‌باته دژی ماف و ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان نه‌بێ و له‌به‌رنامه و خه‌ت و دروشم و ڕێبازی ئێمه نامۆ نه‌بێ.
هه‌ر له‌م کۆنگره‌دا، بڕیار له‌سه‌ر ڕه‌دکردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره جه‌ناحبه‌ندی و تاقمهگهرایی له‌ناو ڕیزه‌کانمان دا درایه‌وه و دژی هه‌ر جۆره دیارده‌یه‌کی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دواکه‌وتوانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سازمان ده‌وه‌ستینه‌وه و خه‌باتمان له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان و ماف و ئازادیه‌کانی ئافره‌تان و لاوان و باقی چین و توێژه‌کانی دیکه به‌رده‌وام ده‌بێ.