چوارشه‌مه‌ 

9 خه‌زه‌ڵوه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

زەروورەتی کۆنگرەی ٧ی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران!

زەروورەتی کۆنگرەی ٧ی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران!
عەلی بەهرامی

 لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠ ٢ی هەتاوی کۆنگرەی حەوتەمی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان  بەرێوەچوو. 

ئه‌‌‌گه‌‌‌رچی بەستنی کۆنگرە یان هەر جۆرە کونفرانس و کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی سیاسی بۆ سازمان و حیزبێکی چالاک و تێکۆشەر کاریگەری باش و ئەرێنی هەیە، ئەو خاڵە ئەرێنی و باشانەی کۆنگرەی حەوتەمی سازمانی خەبات لەم قۆناغەدا گەلێک به‌‌‌رچاو و  گرنگ بوو.

 لە ئێستادا کە ناوچەکە و بەتایبەت هەرێمی کوردستان لە بەردەم کێشە و ئالەنگاری جیاجیای دەرەکی و ناوخۆییدایە و ئەو کێشە و ئالەنگاریانە بەشی زۆری لەلایەن رژیمی ئێرانەوە ساز دەکرێ و رژیم جوێ لەوەی بەدوای پەکخستن و لەباربردنی ئەزموونی هەرێمی کوردستانی عێراقە، فشار و زەختێکی زۆریش دەکات  بۆ سنووردار کردن و پەلوپۆ کردنی بزوتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێران. ئەوەیش ترس و نادڵنیایی لای بەشێک لە تێکۆشەرانی کورد لە ناو و دەرەوەی کوردستان دروست کردوە. رژیم بەو هەنگاوە لەرزۆکانەی بەتایبەت لەدوای شۆڕشی ژینا، دەیەوێ وا نیشان بدا کە هێز و توانای ماوەو دەتوانێ لە دەرەوەی سنوورەکانیش بەرپەرچی دژمنەکانی بداتەوە. بەڵام بە خوێندنەوە بۆ دۆخ و قەیرانەکانی ناوخۆی ئێران و پێکهاتەی دەسەڵات، دەبینین رژیم نەک توانای چارەسەری قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و سیاسیەکانی نیە، بەڵکوو  گەندەڵی و فەسادی بەرێوەبەری و ململانێی نێو باندەکانی دەسەڵات هەتا دێ زیاتر دەبێ. بۆیە ڕاپەڕین و شۆڕشی سەرتاسەری لە ئێران یەکێک له‌‌‌ چاوەڕوانیە بەهێزەکانە. ئەوەیش کە رژیم هێز و توانای خستۆتەگەڕ لە عێراق و هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ دەور و کاریگەری بزوتنەوەی کوردستان و بزوتنەوەی ئازادیخوازی لە ئێران بۆ یەکخستنی چین و وتووێژەکانی کۆمەڵگەی ئێران و رێبەریی کردنی شۆڕشی ژینا و قڵپ کردنەوەی وەزعەکە بەسەر رژیمداو توانیان ئەو دەسەڵاتە هەتا لێواری ڕوخان بەرن.

لەوەها کاتێکی حەساسدا کە رژیم کەوتۆتە پەلەپڕوزێ و هێز و توانای خۆی بۆ لێدان و بەرەوڕووبوونەوەی بزوتنەوەی کوردستان و بزوتنەوەی ئازادیخوازی لە ئێران خستووەتە کار، ئەرکی چالاکان و شۆڕشگێڕانە کە بە لێبڕاوی بۆ بەرپەرچدانەوەی پیلانەکانی رژیم و رەواندنەوەی تەمی ترس و دڵەڕاوکێ هەنگاو هەڵگرن و رێگە نەدەن رژیم چۆنی بوێ یاری بە چارەنووسی  به‌‌‌ نەتەوەی کورد و شۆڕشەکەی بکات و بە حیسابی خۆی ئیرادەی کورد و شۆرشگێڕانی بەو هەڕەشە و گوڕەشە و پەلامارانە بشکێنێ. هەر بۆیە سەرکردایەتی سازمانی خەبات بەهەست کردن بە مەسئولیەتی مێژوویی و شۆڕشگێڕانە و لێکدانەوەی کۆسپ و تەگەرەکانی، بە ئیرادە و باوەڕێکی قاییم بڕیاری لە گرتنی کۆنگرەدا و بۆ ئەبدەیتکردنەوە و پێداچوونەوە بە بەرنامە و سیاسیەت، قەوارە و بەشەکانی تەشکیلات، هەڵبژاردنی سەرکردایەتیەکی نوێ و بەتوانا و خۆسازدانەوە و ئامادەکاری بۆ ئەگەرەکانی بەردەم و بەتایبەت بە خوێندنەوەی زیاتر بۆ شۆرش و ڕاپەڕینەکانی ناوخۆی کوردستان و ئێران، کۆنگرەی حەوتەمیان، (کۆنگره‌‌‌ی شۆڕشی ژینا) وەکوو زەروورەتێک بۆ ئەم قۆناغە سەرکەوتووانە، بەڕێوەبرد.


1 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زەروورەتی کۆنگرەی ٧ی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران!

زەروورەتی کۆنگرەی ٧ی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران