رۆژی پێنج شەممە 29ی رەزبەری 1395 بەرامبەر بە 20ی ئوکتۆبری 2016، هێزی شەهیدانی یەکشەوەی سازمانی خەباتی کوردستان هاوشان لەگەڵ باقی هێزەکانی پێشمەرگە بەشداریان لە شەڕی دژ به ترۆریستانی داعش و ئازادکردنی موسڵ لە مێحوەری باشیکدا کردوە. لە کاتی پێشرەوی هێزەکانی پێشمەرگەدا دوو پێشمەرگەی سازمانی خەبات
رۆژی پێنج شەممە 29ی رەزبەری 1395 بەرامبەر بە 20ی ئوکتۆبری 2016، هێزی شەهیدانی یەکشەوەی سازمانی خەباتی کوردستان هاوشان لەگەڵ باقی هێزەکانی پێشمەرگە بەشداریان لە شەڕی دژ به ترۆریستانی داعش و ئازادکردنی موسڵ لە مێحوەری باشیکدا کردوە. لە کاتی پێشرەوی هێزەکانی پێشمەرگەدا دوو پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە گوندی تیس خراپ بریندار بوون که یهکێ له پێشمهرگه بریندارهکان له بهر سهختی برینهکهی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر.
بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی تەندورستی ئەو پێشمەرگە قارەمانە، رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی بە هاوریەتی هەیئەتێکی سەرکردایەتی سازمانی خهبات ئەو پێشمەرگەیەی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی ناوبراو بوو.
بەرێز کاک بابەشێخ وێرای ئەحواڵپرسین پیشمهرگه بریندارهکهی سازمان سهردانی چهندین پێشمهرگهی برینداری دیکهی کردو هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ پێشمەرگەی سازمان و سەرجەم بریندارانی شەری رووبەرووبوونەوەی داعش خواست.