یەکێک لەو ٨ کۆڵبەرەی کە شەوی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە دڕندەکانی هەنگی سنووری لە نەوسوود بە سەختی بریندار بوو بە ناوی "ئاسۆ کەریمی" بە هۆی قووڵی برینەکەی و خوێن لە دەستدانی زۆر گیانی لەدەست داوە. تەرمی ناوبراو لە نێو یەکێک لە باخەکانی دەوروبەری گوندی شووشمی دۆزراوەتەوە.