هاونیشتمانیانی کوردستان!
گەلانی ستەملێکراوی ئێران!
مانگرتنی گشتی جەماوەریی بۆ مەحکوم کردنی ئاگرتێبەردان و لەناوبردنی ژینگەی کوردستان کارێکی گرینگە لە پێناو پاراستی دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان و کۆتایی هاتن بە ستەم و بێدادی دەسەلاتی دیکتاتۆری ئاخوندی.
هەر وەک ئاشکرایە دەسەڵاتی جینایەتکاری ئاخوندی هەموو جۆرە پیلانێک بۆ سەرکوت و چەوساندنەوەی خەڵکی ئێران و بەتایبەت نەتەوەی کورد که پێشەنگی شۆڕش دژ بە داگیرکەرو ئیستبدادە دەکات.
ڕژیم بۆتە هۆی قەیرانێکی زۆر مەترسیدارو قەرەبوو نەکراوە لە ئێراندا و خەڵکی توشی دەیان کارەسات کردوە. هەژاری و نەداری و بێکاری و توش بوون بە مادە هۆشبەرەکان و نەخۆشی و خراپی ڕێگە و بان ... هتد تەنیا چەند بەشێکی بچوکە لەو جینایەتانەی کە ڕژیم لە حەق ئەو خەڵکەدا دەیکات و لە ئێستاشدا بە لەناوبردنی ژینگەی کوردستان لە لایەک مەبەستیەتی دارستان و ژینگەی کوردستان لە ناو بەرێ و لە لایەکی دیکەوە مەبەستیە خەڵک سەرقاڵ و ماندوو و بێ هیوا بکات. لەم ڕۆژانەدا بە ئاشکرا ئاگری بەرداوەتە نێو دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان و جینایەتێکی دیکەی دژ بە خاک و نیشتمانی کوردستان خوڵقاند. بەڵام خەڵکی قارەمانی کوردستان و ژینگە پارێزانی بەنرخ و تێکۆشەر ماندوو نەناسانە بەرپەرچی ئەم پیلانەی دژمنیشیان دایەوە. دەسەڵاتی مرۆڤ کوژی ئاخوندی هەوڵ ئەدات خەبات و شۆڕشی ژینا بەلاڕێدا ببات بەڵام شۆڕشی ژینا بەرهەمی چەندین ساڵ خەباتی بێوچانی نەتەوەکانی ئێران بە ڕێبەرایەتی کوردستان و پێشەنگایەتی ژنانە کە دیسانەوە سەلماندی بیرۆکە دواکەوتووەکانی ئاخوندەکان ناتوانێت پێش بە هەستی ئازادیخوازی و دلێری ژنان و ئافرەتان بگرێت و لە بەرخۆدان لەگەڵ ئاگریشدا له ڕیزی پێشەوەی ئەم خەباتە بوون.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێڕای دەستخۆشی و پێزانینی ئازایەت و بەجەرگی کچان و کوڕانی کوردستان و نەتەوەی کورد، پشتیوانی لە ناڕەزایەتیە بەرحەق و مەشروعەکانی خەڵک دژ بەو دەسەڵاتە نەگریسە بە تێکڕاو مانگرتنی 17 ی گەلاوێژی خەڵکی کوردستان دەکات.
بەدڵنیاییەوە کە خەبات دژ بە داگیرکەر بێ ئاکام نابێ و ئامانجی شۆڕش لە کوردستان و ئێران و ئەبێتە هۆی ڕووخانی ئەو ڕژیمەو بنبڕ کردنی فاشیزمی مەزهەبی ئاخوندی.
بڕوخێ دەسەڵاتی دیکتاتۆر ئاخوندی
سەرکەوێ مانگرتنی گشتی 17 گەلاویژی جەماوەری کوردستان
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی