یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەیندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی 10ی خەزڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

راگەیندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی 10ی خەزڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات و کوردستان!
ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات!
خەڵکی خۆراگری کوردستان!
هەموو نەتەوەێک له‌ جیهان پارێزەرانی گیان و پیرۆزیی و بەهاکانی گشتی جێگەی رێز و مایەی شانازیین و ئەرک و ماندووبوونیان جێگەی پێزانین و قەدەرلێگرتنە. لە ناو نەتەوەی زوڵمڵیکراوی کوردیش ئەو تاکەی ئەو ئەرکە مەزنەی پێسپێردراوە نازناوی پێشمەرگەی پێ بەخشراوە.

پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات و کوردستان!

 

ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات!

 

خەڵکی خۆراگری کوردستان!

 

هەموو نەتەوەێک له‌‌‌ جیهان پارێزەرانی گیان و پیرۆزیی و بەهاکانی گشتی جێگەی رێز و مایەی شانازیین و ئەرک و ماندووبوونیان جێگەی پێزانین و قەدەرلێگرتنە. لە ناو نەتەوەی زوڵمڵیکراوی کوردیش ئەو تاکەی ئەو ئەرکە مەزنەی پێسپێردراوە نازناوی پێشمەرگەی پێ بەخشراوە. هەر وەک لە ناوەکەی را دیارە ئەو پارێزەرانەی نەتەوەکەمان مەرگیان وەپێش خۆیان خستووە و چاونەترسانە و خۆنەویستانە 

 



لە پێناو بەها و مافەکانی میللەتی کورد لە هیچ فیداکاریی و گیان بەخشینێک باکیان نییە و بە درێژایی خەباتی چەندین ساڵەی گەلەکەمان نمونەی قارەمانەتی و ئازایەتی بوونە. 

مێژووی پڕ سەروەری نەتەوەییمان پڕە لەو لاپەرانەی باس لە قارەمانەتی و داستانی نەبەردی هێزی پێشمەرگە دەکەن و بە حەقیقەت پانتایێکی بەرچاو لە مێژووی شانازییەکانمان تەرخانە بۆ نەبەردی پێشمەرگە و هەر ئەو هۆکارەشە وای کردووە ئەو هێزە لە بڕان نەهاتوویە خۆشەویستی تاک بە تاکی گەلەکەی بێ و مایەی شانازی و سوکنایی بێ.  

ئەگەر بە پێی دروست کردنی هاوسەنگی لە نێوان زەحمەت و تێکۆشانی هێزی پێشمەرگە و رێژەی بایەخ و رێزلێنانی ئەو هێزە بێ و بە بارتەقای ئەرک و ماندووبونی پێشمەرگە پێزانین و قەدر گرتنی پێشمەرگە بوایە، پێویست بوو زۆر رۆژ بە ناوی  پێشمەرگە بوایە. بەڵام بە هۆی نەگونجانی ئەو راستیە لە ناو نەتەوەکەمان و لە نێو هێز و لایەنە سیاسیەکان بە جیا رۆژێک وەک رۆژی پێشمەرگە دیاری کراوە و هەر لایەنە و بە نۆرەی خۆی لەو رۆژە سیمبولیکەدا رێز و ئەمەگ و پێزانینی خوی بۆ هێزی قارەمانی پێشمەرگە پێشان دەدا. 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیش وەک هێزێکی بە پێشوونە و خاوەن مێژووی پراوپڕ لە سەروەری و قارەمانەتی و داستانی نەبەردی کەم وێنە رۆژی 10ی خەزڵوەری وەک رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ناودێر کردووە و لەو رۆژەدا رێز لە قارەمانەتی هێزی پێشمەرگە دەگرێ‌. 

رۆژی 10ی خەزەڵوەر ئەو رۆژە مێژووییە کە تێیدا هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات وانەیێکی بێ وینەیان بە هێزی داپلۆسێنەری دژمنی خوێن مژی ئاخوندی دا. لەو سەردەمەی کە باسی کۆتایی هێنان بە هێزی ئازادیخوازانی کوردستان دەکرا و لەو پێوەندییەدا هێزێکی یەکجار زوری رژیم لە تارانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌روه‌‌‌و شاره‌‌‌کانی کوردستان و تا گه‌‌‌یشته‌‌‌ شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت و له‌‌‌ گه‌‌‌رانه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌ له‌‌‌ سەردەشتەوە به‌‌‌ره‌‌‌و شاری بانە،له‌‌‌ لایەن هێزەکانی ژێر فەرماندەیی جەنابی مامۆستا سەیید جەلالەدینی حسێنی دامەزرێنەر و رێبەری سازمانی خەبات بەریان پێگیرا و لە ئاکامی شەرێکی قورس و نابەرانبەر دا  گاردی جاویدان کە کرابوو بە هێزی سپای قودس بە تەواوی تەفروتونا کرا و وێرای دەستکەوتە نیزامیەکانی پاشەکشە و گۆرینی بریاری سیاسی لێکەوتەوە و خومەینی ناچار کرا لە رادیووە، پەیامی ئاشتی و ئاگر بڕ روو بە خەڵکی کوردستان رابگەێنێ‌ و بڵێ "خەڵکی کوردستان دەنگی ئێوەم بیست". 

نەبەردی و لەخۆبردوویی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات لەو رۆژە دا وای کرد ئەو رۆژە وەک رۆژی پێشمەرگە ناودێر بکرێ‌، تا هەم ئەو مێژووە پڕ لەسەروەرییە بە یادکردنەوەی ئەو رۆژە وەبیر بهێندرێتەوە و لە لایێکی تریشەوە بە یادکردنەوەی ئەو داستانە هێز و ئیرادەی راستەقینەی هێزی پێشمەرگەمان بە مانا واقعیەکەی بۆ جارێکی بۆ ده‌‌‌رکه‌‌‌وت و بسه‌‌‌لمێت. 

 پێشمەرگە پر واتاترین وشەی کوردەوارییە کە بۆ پیشاندانی هەموو رەهەند و تایبەتمەندییەکانی، دەیان و سەدان لاپەرە شیکردنەوە کەم بێ. پێشمەرگە پڕە لە چەمکی جوانی و دستەواژەی مرۆڤ پەسەند و فیداکارترین مرۆڤی گەل دیتە ئەژمار و بە رستەیێکی کورت ئەگەر پێناسی پێشمەرگە بکەین دەبێ بلێین مەکۆی خێر و چاکە و پاکیە .  

ئەوەی جێگەی سەربەرزی و شانازییە پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە کۆن تا ئێستا نمونەی فیداکارترین و پاکترین پێشمەرگەی کوردستان بوونە و نەتەنیا لە بەشی کوردستانی ئێران خاوەنی قارەمانەتی و دەیان داستانی فیداکارین بەڵکو لە بەشەکانی تری کوردستانیش ئەوەندەی بۆیان کرابێ لەبەرانبەر دژمنانی کورد جەنگاون و قارەمانەتیان نواندووە و لە ئێستاشدا لە جەنگی داعش لە ریزی پێشەوەی بەرەکانی شەر جێگیرین و ویرای رووبەرووبوونەوە لەگەڵ دیکتاتۆریەتی ئاخوندی لەبەرانبەر شەمشەمە کویرەکانی داعشیش ویستاونەتەوەو به‌‌‌ شێوه‌‌‌ییکی زۆر کاریگه‌‌‌ر له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی نه‌‌‌به‌‌‌ردی دژی هێزی ترۆریستی داعش له‌‌‌ جه‌‌‌نگدان. 

لەو رۆژە پڕ بایەخ و گرینگە دا سلاو دەنیرین بۆ سەرجەم پێشمەرگە خونەویستەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و هەمووی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و قەلافەتی پڕ لە هەیبەت و خۆراگریان لە باوەش دەگرین و درود دەنیرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان .  ئومید دەکەین بە هەوڵی هەمەلایەنە و خەباتی یەکانگیرانەی گەلەکەمان بەرهەمی رەنج و فیداکاری پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانمان وەدی بێ و کوردستانی ئازاد و ئاوەدان ببێتە نیشتمانی جێ متمانەی تیکرای دانیشتووانی کوردستان . 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

کومیتەی ناوەندی

10ی خەزەڵوەری 1395

 


8 ساڵ و 23 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی 10ی خەزڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

راگەیندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی 10ی خەزڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران