سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ مانگ بەسەر گیرانی ڕەحیم شەمعی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهەباد، چارەنووسی ناوبراو هەروەها ناڕوونە. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی گیرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە و دادگاییەکەشی بەڕێوە نەچووە. ڕەحیم شەمعی، ڕۆژی ١٠ ی سەرماوەزی ١٤٠ ١، بە هۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە ڕێگەی پێوەندیی تهلهفۆنیەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کراوە و پاش ئامادەبوون لەم ناوەندە ئەمنیەتیە، گیرا.