ڕۆژی هەینی ٢٠ ی گه‌لاوێژ ، ماڵپەڕی یەکێتیی ئوروپا له به‌یاننامه‌یه‌ک دا، پشتیوانی له بڕیارنامه‌ی هه‌ندێک ووڵاتانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد له گرتنه به‌ری سزای توند و سنووردار به‌سه‌ر ڕژیمی ئێران له‌سه‌ر پشتیوانی سه‌ربازی ئه‌و ڕژیمه له شه‌ڕی دەستدرێژی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم بڕیارە چوارچێوەیەکی نوێی گەمارۆکانی پەیوەست بە پاڵپشتیی سەربازیی ڕێژیمی ئێران بۆ ڕووسیا دروستکرد، کە هەناردەکردنی ئەو پارچانەی کە لە پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە یەکێتیی ئەورووپاوە بۆ ئێران قەدەغە دەکات.
هەروەها قەدەغەکردنی گەشت و سەروەت و سامانی پەیوەندیدار بەو کەسانەی کە بەرپرسن لە پشتیوانیکردن یان بەشداریکردن لە بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران‌دا، جێبەجێ دەکرێت.