پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی شەهیدانی داستانی 10ی خەزەڵوەری 1358، رۆژی

یادی شەهیدانی داستانی 10ی خەزەڵوەری 1358، رۆژی
گۆشه‌ی شه‌هیدان

سه‌روه‌ران، ره‌سووڵ ساڵح زاده‌، ده‌روێش ئه‌حمه‌د، حه‌سه‌ن مه‌ولایی، شه‌هید حسێن حسێنی، ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دی، جه‌هانگیرمه‌ولایی، که‌ریم ئه‌حمه‌دی و جه‌لال محه‌ممه‌دپوور
تێکۆشانی بێ وچانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ درێژایی مێژوو نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و له‌ قۆناغه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌باتدا به‌ شێوه‌ی جیاجیا بەردەوام بووە بۆ به‌ گژداهاتنەوەی زاڵمترین و به‌ ده‌سه‌لاتترین رژێمی دژی گه‌ل و دژی ئینسانیدا چۆتەوه‌و هیچ قودره‌تێک نه‌یتوانیوه‌ له‌م رێگا پیرۆزه‌ بیگه‌‌ڕێنێته‌وه‌.

سه‌‌‌روه‌‌‌ران، ره‌‌‌سووڵ ساڵح زاده‌‌‌، ده‌‌‌روێش ئه‌‌‌حمه‌‌‌د، حه‌‌‌سه‌‌‌ن مه‌‌‌ولایی،  شه‌‌‌هید حسێن حسێنی، ئه‌‌‌حمه‌‌‌د ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی، جه‌‌‌هانگیرمه‌‌‌ولایی، که‌‌‌ریم ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی و جه‌‌‌لال محه‌‌‌ممه‌‌‌دپوور

تێکۆشانی بێ وچانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان به‌‌‌ درێژایی مێژوو نه‌‌‌وه‌‌‌ستاوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌و له‌‌‌ قۆناغه‌‌‌ جۆربه‌‌‌جۆره‌‌‌کانی خه‌‌‌باتدا به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی جیاجیا بەردەوام بووە بۆ  به‌‌‌ گژداهاتنەوەی زاڵمترین و به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتترین رژێمی دژی گه‌‌‌ل و دژی ئینسانیدا چۆتەوه‌‌‌و هیچ قودره‌‌‌تێک نه‌‌‌یتوانیوه‌‌‌ له‌‌‌م رێگا پیرۆزه‌‌‌ بیگه‌‌‌ڕێنێته‌‌‌وه‌‌‌. ماوه‌‌‌ی 37 ساڵ لە خه‌‌‌بات و تێکۆشانی بێ وچانی رۆڵه‌‌‌ به‌‌‌ شه‌‌‌ره‌‌‌فه‌‌‌کانی گه‌‌‌لی کورد تێ ده‌‌‌په‌‌‌ڕێ و له‌‌‌م ماوه‌‌‌دا توانیویانه‌‌‌ هه‌‌‌موو پیلان و ده‌‌‌ستدرێژییه‌‌‌کانی رژێمی به‌‌‌ ناو ئیسلامی پووچه‌‌‌ڵ بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌و له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ردا ئاگری بێ ئامانی تۆپ و خۆمپاره‌‌‌ و بۆمبدا، شێرانه‌‌‌  راوه‌‌‌ستاون و له‌‌‌ شه‌‌‌ره‌‌‌ف و ناموس و گیانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌یان پاسه‌‌‌وانیان کردووه‌‌‌. ئه‌‌‌و ئاگره‌‌‌ بێ ئامانه‌‌‌ی که‌‌‌ دوژمنانی  ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ کوردستان هه‌‌‌ڵیان گیرساندووه‌‌‌ به‌‌‌ هۆی گیانبازی قاره‌‌‌مانه‌‌‌ کوردپه‌‌‌روه‌‌‌ره‌‌‌کانی کوردستان، لە گیانی دوژمنان به‌‌‌ربوه‌‌‌و تا ئێستا هه‌‌‌زاران  هه‌‌‌زاریان له‌‌‌ ناویدا بۆته‌‌‌ خۆڵمه‌‌‌ێش و هه‌‌‌تا هێرش و ته‌‌‌جاوه‌‌‌ز زۆرتر بێ رق وتووڕه‌‌‌یی کومه‌‌‌لانی زۆرلێکراوی کوردستان زیاتر ده‌‌‌بێ و رۆڵه‌‌‌ دلێرکانی کورد باشتر وزۆرتر له‌‌‌ ده‌‌‌وری خه‌‌‌بات کۆده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌و گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان ئاماده‌‌‌ بووه‌‌‌ باشترین و دڵسۆزترین رۆڵه‌‌‌ی خۆی فیدا بکاو بیاننێرێته‌‌‌ ناو کۆڕی سه‌‌‌روه‌‌‌رانه‌‌‌وه‌‌‌.

 یادی ‌ئه‌‌‌مجاره‌‌‌مان له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵێک شه‌‌‌هیدی نه‌‌‌مرو نیشتمان خۆشەویست و چه‌‌‌ندین رۆڵه‌‌‌ی گیانباز و دلێری گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان که‌‌‌ له‌‌‌ رۆژی  10ی خەزەڵوەری 1358 کە هاوکات بوو لەگەڵ جەژنی قوربانی پیرۆز، له‌‌‌ شه‌‌‌ڕێکدا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ستوونێکی گه‌‌‌وره‌‌‌ی ئه‌‌‌رتشی (گاردی جاویدان) که‌‌‌ له‌‌‌ شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و شاری بانه‌‌‌ ده‌‌‌هات و له‌‌‌ رێگادا له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌گژ یه‌‌‌کدا چوون و له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدا ته‌‌‌واوی ستوونه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌موو ماشێن و چه‌‌‌ک وچۆڵ وکه‌‌‌ل وپه‌‌‌لی نیزامییه‌‌‌وه‌‌‌ تێدا چوو، کە به‌‌‌ داخەوە ئەو پۆلە تێکۆشەرە بە گولله‌‌‌ی دوژمن شه‌‌‌هید بوون و به‌‌‌ خوێنی پاکیان خاکی نیشتمانیان نه‌‌‌خشاند و به‌‌‌ وره‌‌‌ی شێرانه‌‌‌یان

وره‌‌‌ی دوژمنیان رووخاند و ڕووپه‌‌‌ڕێکی زێڕینی دیکه‌‌‌یان خسته‌‌‌ سه‌‌‌ر ده‌‌‌فته‌‌‌ری سه‌‌‌روه‌‌‌ران. هه‌‌‌زاران سلاو له‌‌‌ گیانی ئه‌‌‌و شه‌‌‌هیده‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌رزانه‌‌‌، کە ژیاننامەی زێرینیان بەو شێوەیە:

  شه‌‌‌هید شێخ حسێن حسێنی کوڕی حه‌‌‌مه‌‌‌ده‌‌‌مین خه‌‌‌ڵکی شاری بانه‌‌‌، له‌‌‌گوندی (نژۆ) له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی بانه‌‌‌ له‌‌‌ دایک بوو. خوێندنی سه‌‌‌ره‌‌‌تایی له‌‌‌ قوتابخانه‌‌‌ی نژۆ ته‌‌‌واو کرد و له‌‌‌شاری بانه‌‌‌ ده‌‌‌وره‌‌‌ی ڕاهنمایی خوێندووه‌‌‌ و له‌‌‌ شاری وه‌‌‌رامین دیپلۆمی وه‌‌‌رگرتووه‌‌‌. له‌‌‌ هه‌‌‌وه‌‌‌ڵ ساڵی ده‌‌‌ست پێ کردنی بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ی کوردستان دوابه‌‌‌دوای وه‌‌‌رگرتنی دیپڵۆم به‌‌‌ شانازییه‌‌‌وه‌‌‌ هاته‌‌‌ ناو ریزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌و چه‌‌‌کی شه‌‌‌ڕه‌‌‌فی کرده‌‌‌ شان تا له‌‌‌ رۆژی 10/8/1358 دا له‌‌‌ سه‌‌‌ر جاده‌‌‌ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت ـ بانه‌‌‌  له‌‌‌ که‌‌‌وپێچ له‌‌‌ یه‌‌‌ک کیلۆمه‌‌‌تری شاری بانه‌‌‌ شه‌‌‌هید بوو.

شه‌‌‌هید ئه‌‌‌حمه‌‌‌د ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی خه‌‌‌ڵکی گوندی دارێنه‌‌‌ کوڕی ئاغاڵ به‌‌‌گ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌یه‌‌‌کی نه‌‌‌ترس بوو که‌‌‌ وێرای قاره‌‌‌مانه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی کورد له‌‌‌ به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانێ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دوژمنانی گه‌‌‌لدا به‌‌‌شداری هه‌‌‌بوو له‌‌‌ ئه‌‌‌نجامدا هه‌‌‌ر ئه‌‌‌و رۆژه‌‌‌ له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی 30ساڵیدا به‌‌‌ ده‌‌‌ستی هێرشکاران له‌‌‌ هه‌‌‌ژده‌‌‌ دۆلان شه‌‌‌هید بوو.

شه‌‌‌هید جه‌‌‌هانگیر مه‌‌‌ولانی خه‌‌‌ڵکی گوندی سیاومه‌‌‌، جوتیارێکی هه‌‌‌ژار بوو و له‌‌‌ هه‌‌‌وه‌‌‌ڵین رۆژه‌‌‌کانی هێرش بۆ سه‌‌‌ر کوردستان چه‌‌‌کی پێشمه‌‌‌رگایه‌‌‌تی له‌‌‌ شان کرد و هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌یه‌‌‌کی ده‌‌‌ست هه‌‌‌ڵێن به‌‌‌ر په‌‌‌رچی هێرشه‌‌‌ ناره‌‌‌واکانی هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتگه‌‌‌ره‌‌‌کانی دوژمنی ده‌‌‌دایه‌‌‌وه‌‌‌ تاکو له‌‌‌ ڕۆژی 10/8/1358  له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی 35 ساڵیدا له‌‌‌ هه‌‌‌ژده‌‌‌دۆلان شه‌‌‌هید کرا.

شه‌‌‌هید که‌‌‌ریم ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی خه‌‌‌ڵکی گوندی سیاومه‌‌‌ زه‌‌‌حمه‌‌‌تکێشێکی کوردپەروەر و موسڵمان بوو که‌‌‌ هه‌‌‌ستی بە نه‌‌‌داری و به‌‌‌ش خوراوی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ی کردبوو. له‌‌‌ رۆژه‌‌‌کانی ئه‌‌‌وه‌‌‌ڵی هێرش بۆ سه‌‌‌ر نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌ی چه‌‌‌کی کرده‌‌‌ شان و هاته‌‌‌ناو ریزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی سازمانی خەباتی کوردستان وله‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی 30 ساڵیدا  

له‌‌‌  رۆژی 10/8/1358 له‌‌‌ هه‌‌‌ژده‌‌‌ دۆلان به‌‌‌ ده‌‌‌ستی دوژمنان شه‌‌‌هید کرا.

شه‌‌‌هید جه‌‌‌لال محه‌‌‌ممه‌‌‌دپوور کوڕی حه‌‌‌سه‌‌‌ن خه‌‌‌ڵکی گوندی سیاومه‌‌‌ لاوێکی تازه‌‌‌ پێگه‌‌‌یشتو و ئازا بوو که‌‌‌ هه‌‌‌ر له‌‌‌ هه‌‌‌وه‌‌‌ڵی ژیانیدا حه‌‌‌زی  له‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی و ئازادی و رزگاری بوو هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ش له‌‌‌ به‌‌‌هاری ساڵی 1358دا هاته‌‌‌ ناو ریزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کان و دوای تێپه‌‌‌ڕبوونی  ژیانێکی کورتی پێشمەرگایەتی بەداخەوە له‌‌‌ رۆژی 10/8/1358 داو له‌‌‌ شه‌‌‌ڕی به‌‌‌ناوبانگی  جاده‌‌‌ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت بانه‌‌‌ دا وله‌‌‌ جێژنی قوربان دا له‌‌‌ هه‌‌‌ژده‌‌‌ دۆلان وێرای چه‌‌‌ند هاوسه‌‌‌نگه‌‌‌ری تری خه‌‌‌لاتی پڕشانازی  شه‌‌‌هاده‌‌‌تی پۆشی.

شه‌‌‌هید ره‌‌‌سوڵ ساڵح زاده‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی گوندی  سیاومه‌‌‌ لە ناوچەی بانە، کوردێکی دڵپاک و چالاک  بوو که‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای ژیانی سه‌‌‌ختی نه‌‌‌داری چه‌‌‌کی شه‌‌‌ڕه‌‌‌فی  کرده‌‌‌ شان و له‌‌‌ هاوینی 1358 دا هاته‌‌‌ ناو ریزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌، و له‌‌‌ رۆژی 10/8/1358دا و له‌‌‌ شه‌‌‌ڕی به‌‌‌ناوبانگی جاده‌‌‌ی  سه‌‌‌رده‌‌‌شت بانه‌‌‌دا و له‌‌‌ هه‌‌‌ژده‌‌‌ دۆلان شه‌‌‌هید بوو.

شه‌‌‌هید ده‌‌‌روێش ئه‌‌‌حمه‌‌‌د ره‌‌‌سوڵی خه‌‌‌ڵکی گوندی هه‌‌‌مزه‌‌‌لان له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی بانه‌‌‌ پیرێکی ئازاو به‌‌‌هه‌‌‌ڵمه‌‌‌ت بوو که‌‌‌ له‌‌‌ یەکەمین رۆژه‌‌‌کانی بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ی گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ ساڵی 1358 دا به‌‌‌ بیروباوه‌‌‌رێکی پته‌‌‌و و کوردانه‌‌‌ هاته‌‌‌ ناو ریزی پڕ له‌‌‌شانازی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شان به‌‌‌ شانی براکانی ده‌‌‌جه‌‌‌نگا، شه‌‌‌هید ئه‌‌‌حمه‌‌‌د جگه‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌رکی پێشمه‌‌‌رگایه‌‌‌تی ئه‌‌‌رکی ئه‌‌‌رکی ماڵ ومنداڵیشی له‌‌‌ سه‌‌‌ر بوو و له‌‌‌ رۆژی 10/8/1358دا و له‌‌‌ هه‌‌‌ژده‌‌‌ دۆلان شه‌‌‌هید بوو.

 شه‌‌‌هید حه‌‌‌سه‌‌‌ن مه‌‌‌ولانی خه‌‌‌ڵکی گوندی هه‌‌‌ڵوژه‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی بانه‌‌‌ کوردێکی به‌‌‌ شه‌‌‌ره‌‌‌ف و دڵپاک و ئازابوو. له‌‌‌ زستانی 1357دا هاته‌‌‌ ناوریزی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کان تا له‌‌‌ رۆژی 10/8/1358دا و له‌‌‌ شه‌‌‌ڕی به‌‌‌ ناو بانگی جاده‌‌‌ی سه‌‌‌رده‌‌‌شت بانه‌‌‌دا و له‌‌‌ جێژنی قوربان دا له‌‌‌ هه‌‌‌ژده‌‌‌ دۆلان شه‌‌‌هید بوو.

 هه‌‌‌زاران سلاو له‌‌‌ گیانی پاکی ئەو شه‌‌‌هیده‌‌‌ سەربەرزانە که‌‌‌ به‌‌‌ شه‌‌‌به‌‌‌قی خۆیان ئاسمانی خه‌‌‌باتی کوردستانیان رووناک کرد و له‌‌‌ به‌‌‌ر شه‌‌‌وقی ئه‌‌‌و ئه‌‌‌ستێره‌‌‌ گه‌‌‌شانه‌‌‌ و باقی ئه‌‌‌ستێره‌‌‌ پرشه‌‌‌نگ داره‌‌‌کانی تری کوردستان، رێبواڕانی رێگای ئازادی و خه‌‌‌باتگێرانی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان  به‌‌‌ره‌‌‌و لوتکه‌‌‌ی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن به‌‌‌بێ پسانه‌‌‌وه‌‌‌، رێگا ده‌‌‌بڕن.

هه‌‌‌زاران سلاو له‌‌‌ گیانی پاکیان بێت


8 ساڵ و 21 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی شەهیدانی داستانی 10ی خەزەڵوەری 1358، رۆژی

یادی شەهیدانی داستانی 10ی خەزەڵوەری 1358، رۆژی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران