شەکیلا مونفەرێد زیندانی سیاسی، کە لە 1ی گەلاوێژ ۱٤٠ ۲ هەتاوی دا به مه‌به‌ستی مه‌ره‌خه‌ستی زه‌روری داوای مۆڵه‌تی دوومانگی کردبوو، به دانانی بارمتەی یەک ملیار تمه‌ن بۆ مۆڵەتی پزیشکی ڕەوانەی نەشتەرگەری کرا و پاش ٢٠ ڕۆژ له نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ی، به‌هۆی گرنگی نه‌دانی مه‌سئولانی زیندان، به‌ته‌ندروستی ناوبراو ئه‌ویان گهڕاندویانهوه بۆ زیندانی ئه‌وین. ئه‌وه له کاتێک دایه که پزیشکه‌کان مۆڵەتی دوو مانگ پشوو هه‌روه‌ها چارەسەری پزیشکیان له ژێر چاودێری پزیشک دا بۆ ناوبراو دانابوو.
پێویستە بگوترێ شەکیلا مونفەرێد، لەدایکبوی ساڵی ١٣٧٢ و دانیشتووی شاری تاران، لە ساڵی ۱۳۹۹وە چەندین جار گیراوە و ڕووبەڕووی چەندین دۆسیە بووەتەوە. چالاکیی تەبلیغی دژی سیستم و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام" بە ٦ ساڵ زیندانی سزادرا و ٤ مانگ کاری زۆرەملێ لە جیهادی کشتوکاڵیدا کە دواجار گۆڕدرا بۆ ٤ ساڵ و ٢ مانگ بەندکران.