بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک باوکی شەهید کوماریان گرتووە و هەڕەشەیان لێکردوه کە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژ ،ڕۆژی لەدایک بوونی کوڕەکەی نابێت هیچ ڕێو ڕەسمێک بەم بۆنەیەوە بەڕێوەببات.
کۆمار دەرئۆفتادە، گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە لە کاتی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت گیانی دابوو.