برینداربوونی كۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری بانە
ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ڕەئوف ڕەسووڵی، كۆڵبەری خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری لە سنووری برویشكانی بریندار بووە. بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو لە ناوچەی لەگەنی بریندار بووە و لەبەر سەختی برینەكەی ڕەوانەی شاری ورمێ كراوە.