لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژ، ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ڕایگەیاند کە هێزە دەریاییەکانی سەر بە ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست هۆشدارییان داوەتە ئەو کەشتیانەی کە بەناو گەرووی هورمزدا تێپهڕ دهبن تا دەتوانن لە ئاوەکانی ئێران دوور بکەونەوە.
تیمۆسی هۆکینز، وتەبێژی ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هۆشدارییە، وردەکارییەکانی نەخستە ڕوو .
بە گوتەی هۆکینز، گروپی دەریایی کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت ڕێکخراوی ئاسایشی دەریایی نێودەوڵەتی هۆشداری داوەتە دەریاوانانی ناوچەکە کە ڕێوشوێنی خۆپارێزی گونجاو بگرنەبەر بۆ دوری کردن لە ئاوەکانی ئێران و گرتنیانهوه لە لایان ڕژیمی ئاخوندیهوه.