خەباتمێدیا: ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۲ی گەلاوێژی ۱۴۰۲ی هەتاوی, ئافرەتێکی کۆڵبەری کورد بەهۆی داکەوتن له شاخ گیانی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی خەباتمێدیا ئەم ئافرەتە کوردە بە ناوی ئەسمەر ڕەحیمی و خەڵکی دزاوەر, سەر به شاری پاوه, ماوەیەکی پێش لە کاتی کۆڵبەری دا لە شاخ بەردەبێتەوە و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای شاری کرماشان گیانی دا.
سیاستە گڵاوەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی بۆتە هۆی هەژاری و فەقیری لە ڕادەبەدەری خەڵک لە ئێران و بەتایبەت کوردستان کە بەو هۆیە بەشێک لەو خەڵکە هەژارە ڕوویان هێناوەتە کۆڵبەری. هەرچەند کە کۆڵبەری پیشە نییەو کردەوەیەکی زۆر مەترسیدارە و ڕۆژانە کۆڵبەران یان قوربانی فیشەکی بەکرێگیراوانی دەسەڵات دەبن و یان بەم جۆرە ڕووداوانە تووشی بەڵا دەبن.