مستەفا ڕەزاحوسێنی قوتب ئابادی، ئەندامی کۆمیسیۆنی پیشەسازی لە پەرلەمانی ڕژیم، ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران خەریکی ئامادەکاری بۆ گران کردنی بەنزین لەو وڵاتەدان.
ڕەزا حسێنی وتی: ڕۆژانە چەندین جۆر تاقیکردنەوە بەسەر ئەو خەڵکەدا دەکەین و خەڵک لامان بووەتە گاڵتەجاڕ. ڕۆژێک لە باسکردنی ئۆتۆمبێل بڕیاری جیاواز دەبینین و ڕۆژی دواتر لە باسی سووتەمەنی و کەلوپەلی سەرەتاییدا چەندین بڕیاری جۆراوجۆر دەدەین.
ئەم ئەندام پەرلەمانەی ڕژیمی ئاخوندیە دەڵێت: پێموایە کە ئەوان ئەم کارانە دەکەن و بڕیاری جواراوجۆر دەگۆڕن بۆ ئامادەکردنی کۆمەڵگا بۆ بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی، چونکە وەک لە ڕابردوودا بینیمان لەم دۆخەدا هەڵسەنگاندن لە کۆمەڵگادا دەکرێت تا بتوانن سیاسەتە گڵاوەکانیان جێگر بکەنØ› بۆیە سەرنجی من ئەوەیە کە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین هەیە.
لە هەمانکاتدا یانەی حکومەتی ڕۆژنامەنووسانی گەنج نووسیویەتی: بەڕێوەبەری بازرگانی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لەسەر ئەو هەواڵە و سەبارەت بە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی وتی: ئەم بابەتەش ڕەتدەکرێتەوە و ئەو بازنەیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوونەتەوە ڕاست نین.