نوێنەرێکی شورای ئیسلامی ڕژیم بە ڕەخنەگرتن لە تێبینییەک لە پڕۆژەیاسای "حیجاب و عیفاف" کە لەلایەن دەستەی دادوەری و یاسایی پەرلەمانەوە داڕێژراوە، ئاشکرای کرد کە خوێندکاران بە هۆی ڕەچاو نەکردنی حیجابی زۆری, ڕادەستی پۆلیس دەکرێن.
غوڵامڕەزا نوری قەزەلجە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، لە ڕەوتی بڕیاری لێکۆڵینەوە لەم پڕۆژەیاسایە لە پەرلەمان و بەپێی مادەی ٨٥ی، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم پڕۆژە یاسایە چووەتە ناو "بازنەی خوێندکاری"شەوە.
ناوبراو هەروەها ڕوونیشی کردەوە: "کاتێک خوێندکارێکی تەمەن ۱۰ ساڵ لە قوتابخانەیەکدا پێچەوانەی ئەم یاسایە هەڵووکەوت دەکات، وادەکات کە ئەو دایک و باوکانەی بەیانیان خوێندکارەکەیان ناردووە بۆ قوتابخانە، شەوانە لە بنکەی پۆلیس هەڵیانبگرن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی پەکخستنی کۆمەڵگە.
بەڵام محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان ڕژیم لە وەڵامی ئەم لێدوانەدا وتی: هیچ ڕاپۆرتێکی کۆمسیۆنی یاسایی لەسەر پرۆژە یاسای حیجاب نییە کە تیایدا هاتووە ژن و پیاوی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بانگهێشت دەکرێن و ئەمە درۆیەکی تەواوە.