ئەنجومەنی چیای سەوز ڕایگەیاند، لە ١٢ تا ١٧ی گلاوێژی۱٤٠ ۲ هەتاوی، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییەی مەریوان، ڕووبەرێکی نزیکەی ١٠ ٨٦ هێکتار لە دارستانەکانی دەوروبەری چەند گوندێک سووتاون.ڕاپۆرتی هاوڵاتییانەکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە باس لە هەوڵی کۆمەڵەکانی پاراستنی ژینگە و کەسانی خۆبەخش لە شارەکانی مەریوان، بانە، و پاوە دەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگر لەم دارستانانە و دامەزراوەکانی حکومەت بە گرینگی نەدانی بە ئەنقەست یان کەمتەرخەمی لەم کارەدا تۆمەتبار دەکەن.