ئەو ساڵ لە کاتێکدا یادی 10ی خەزەلوەر رۆژی پێشمەرگە دەکەینەوە کە هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە دوو بەرەدا دژ بە شەوپەرەستان وەستاونەوەو لە لایەک بەردەوامن لە کارو ئەرکە تەشکیلاتی و تەبلیغی و سیاسیەکانی خۆیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەربەرەکانی رژێمی دواکەوتووی ئێران تێکۆشان و چالاکی دەکاو و لەلایەکی دیکە لە سەنگری پارێزگاری لە هەرێمی کوردستانی عێراق سینگی خۆی کردۆتە مەترێز و دژ بە شەمشەمە کوێرەکانی داعش وەستاونەوەو لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لەو چوارچێوەدا دەوروو نەقشی شۆرشگێڕانەو ئازادیخوازانەی خۆیان گێڕاوە.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ۱۰ی خەزەڵوەر و تێکڕای ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی ئەو داستانە کەم وێنەیان تۆمارکرد و سڵاو درود بۆ ورەی بەرزی ئەو پێشمەرگانەی رێگەو رێبازی شەهیدانی سازمانی خەباتیان گرتووەو لە پێناو سەرخستنی دا بێ هەدادان بۆ پێشەوە هەنگاو دەنێن.