خەباتمێدیا: ڕێکخراوە سەربەخۆکانی خوێندکاران دەڵێن کە لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە لانیکەم ١٥ خوێندکاری زانکۆی عەڵلامە تەباتەبایی لە لایەن "دامەزراوەیەکی ئەمنییەوە" بانگهێشت کراون. ئەم دامەزراوانە ڕایانگەیاندووە کە هەروەها پێشتر بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی بەهەشتی و زانکۆی تەربیەت مۆدەریسی تاران ڕایانگەیاندووە که لە لایەن دامەزراوەئەمنیەکانی ڕژیم بانگهێشت کراون. لە لایەکی دیکەوە خوێندکارانی زانکۆی بووعەلی هەمەدان ڕایانگەیاندووە کە لە سەروبەندی دەستپێکی ساڵی خوێندندا ٢٠ ٠ خوێندکاری ئەم زانکۆیە "شوێنی نیشتەجێبوونیان هەڵوەشاوەتەوە". لە چەند حەوتووی ڕابردوودا سەرەڕای داخستنی پۆلەکان، دامەزراوە ئەمنییەکانی دەسەڵات و لیژنەی دیسپلینی زانکۆکان ژمارەیەکی زۆر خوێندکاریان بانگهێشت کردووە و سزای ڕەچاو نەکردنی ڕەوشت و ڕێسا بۆ بەشێکیان دەرکراوە. لە نموونەیەکدا شەش خوێندکاری ڕاگیراوی زانکۆی عەڵلامە تەباتەبایی لە ٢٨ی پووشپەڕی ئەمساڵدا بە ئاگادارکردنەوەی حوکمێکی لێژنەی دیسپلین کە لە وەرزی دووەمدا خوێندنیان قەدەغە کراوە، ئاگادارکراونەتەوە. زانکۆکان لە سەردەمی بزووتنەوەی "ئازادی_ژیان_ئازادی" لە ئێران یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی ناڕەزایەتییەکان بوون و چالاکانی خوێندکاری و خوێندکارە ناڕازییەکان ڕووبەڕووی گرتن و فەرمانی دادوەری و دیسپلین و بێبەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی زانکۆ بوونەتەوە.