خەباتمێدیا: ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، ڕۆژێک دوای ئازادکردنی کاتی، جارێکی دیکە گیراوەتەو.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ڕۆژنامەنووسە دوای گرتنی بۆ زیندانی قرچک گواستراوەتەوە. ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، نازیلا مەعرووفیان دوای دانانی کەفالەتی ٣٠ ٠ میلیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا. شایانی باسە بەوتەی دایکی نازیلا, گرتنی ناوبراو لەگەڵ توندوتیژی و لێدان و سوکایەتی بووەو بە مشت لە پشتی سەریان داوە و پاش وەدەنگ هاتنی دایکی نازیلا بۆ ئەو هەڵسووکەوتە نەشیاوە, بەکرێگیراوان وتوویانه هەر وەک ژینا ئەمینی, کچەکەی تۆش دەکوژین.