یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سەرەڕای تاوان و چەواشەکاری دەسەڵاتی ئاخوندی, شۆڕشی ژینا درێژەی هەیە

سەرەڕای تاوان و چەواشەکاری دەسەڵاتی ئاخوندی, شۆڕشی ژینا درێژەی هەیە
Tekoshan.Net

خەباتمێدیا: لە ماوەی تەمەنی نەگریسی ڕژیمی ئاخوندی و بە دەسەڵات گەیشتی ئەو حکومەتە دژ مرۆڤ و دیکتاتۆرەدا, خەڵکی ئێران بە تێكڕاو  خەڵکی کوردستان بە تایبەت,  ڕۆژێكیش لە موبارزە و خەبات دژ بەو دەسەڵاتە پاشەکشەیان نەکردوەو هەموو کات بە خۆڕاگری و خۆنەویستی بۆ هێنانە دیی ماف و ئازادیەكانیان لە بەرانبەر ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرەدا خۆڕاگریان كردوە.
گەلانی ئێران بە بەردەوام بوون لە شۆڕش لە بەرانبەر دیكتاتۆریدا،نەیانهێشتوە دەسەڵاتدارە ستەمگەرەكان بە ئاسودەیی درێژە بە حوكمی ناڕەوایان بدەن. 
ئاشکرایە ڕژیمی ئاخوندی لە ماوەی دەسەڵاتداری خۆی دا بەردەوام بووە لە چەواشەکاری و هەوڵ بۆ بەلاڕێدا بردنی بیر و ڕای خەڵک و لە هەمانكاتدا هەوڵیشی داوە بە هێرش بۆ سەر  ئایین و کلتوری خەڵك لە ڕێگەی میدیاكان و ئورگان و ناوەندەكانی دەسەڵات,باوڕی دواكەوتوانەو دژی ئینسانی بە سەر جەماوەردا بسەپێنێ بەڵام  جەماوەر هەر لە سەرەتاوە سەلماندیان ستەم قەبوڵ ناكەن و ئیعدام و زیندانی كردن و هەڕەشەو شكەنجە كار ناكاتە سەر باوەڕیان بە ئازادی و مافی ڕەوا.هەر وەك لە شۆڕشی ژینادا گەلی كورد و گەلانی ئێران و بە تایبەت نەوەی نوێی و توێژی لاوان و ئافرەتان و خوێندکاران،بە قارەمانی و نەبەزی كەم وێنە بەرانبەر ستەمگەران و هێزە سەركوتگەرەكان خۆڕاگریان كردو هەموو پیلان و شاڵاتانیزمی دەسەڵاتیان کردە بڵقی سەری ئاو. 
شەهادەتی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا كە لە ساڵوگەڕی دەستپێکەکەی نزیک دەبێتەوەو بۆتە هۆی خۆف و ترسی زیاتری دەسەڵاتداران و لە بەرانبەریشدا بنەماو ژیلەمۆی سەرهەڵدانەوەی و بەردەوام بوونی شۆڕشی جەماوەرییە. 
ڕژیمی ئاخوندی بۆ بێ‌ دەنگ كردنی جەماوەرو ڕێگە گرتن لە یادكردنەوەی یەك ساڵەی شەهادەتی ژیناو دەستپێكی شۆڕشی ژینا،دەستی داوەتە پیلانگیڕی و گرتن و  ئازاردانی تێكۆشەران كە بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە ناوخۆی وڵات و تەشکیلاتی دڵسۆزی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێمان گەیشتووە, دەست و پەیوەندەکانی ڕژیم دەستیان داوەتە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە  لە ناوەندی پارێزگاکان و بەتایبەت لە  چوار پارێزگای كوردنشیندا، كە مەكۆی سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا بوون. ناوەندەكانی دەسەڵات هەر ڕۆژە دەستەو چینێك و عەشیرەیەک لەژێر ناوی جیهادی تەبیین بانگ دەکەن. لە چەند رۆژی ڕابردوو , لە شاری سنە زیاتر لە ۵۰۰ مامۆستا و مەلای ئایینی لە تەواوی شارەکانەوە بانگ کردبوو كە جێگری وەزیری ئیتلاعاتی ڕژیم و نوێنەری ئاخوند خامنەیی و چەند مامۆستایەکی بەناو پسپۆر لە بواری ڕۆشنگەری کۆڕیان گیڕاوەو و پاش وتاردان بۆ ئەو مەلایانە, به هەرکەس سێ ملوێن تمەن پوڵ یان داوە. بەپێی زانیاریەکان ئەو كۆبونەوەیە سێ ڕۆژ درێژەی بووە. دیارە مەبەستی دەسەڵات لەم پیلانە گڵاوە, کپ کردنی دەنگی ناڕەزایەتیەکانە و سەرکوتی خەڵکی ناڕازی لە ستەم ودیکتاتۆری ئاخوندیە. دەسەڵات بە هەست کردن بە ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە بەڕێوەبەری شۆڕشەکان و پتەو کردنی پەیوەندی لەنێوان جەماوەردا, بەخەیاڵی خاوی بەم شیوەیە بڕیاڕی ئەم چینە گرنگە لەم بزاڤە لاواز بکات. 
بێگومان مامۆستایانی ئایینی نیشتمان و گەل خۆشەویست و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە بە خەبات و تێكۆشانیان لە بەرانبەر ستەمگەرانداو ئەم حکومەتە نامەشروعەدا،  ئەو پەیامە ئاشكرایەیان گەیاندوە كە ئەو دەسەلاتە هیچ مەشروعیەتی نییەو تەنیا لەڕێگەی سەرکوت و پیلانگیڕی درێژە بە دەسەڵات دەدا.
ماڵپەڕو و میدیاکانی كوردستان و مالپەڕو هۆكانی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات کە دڵسۆزانە ڕووماڵی هەموو ڕووداوەکانی ئەم چەندین ساڵەو بەتایبەت شۆڕشی ژن ژیان ئازادی یان کردوە, بە پێویستی دەزانین کۆمەڵانی خەڵک ئاگادار بكەینەوە كە ڕژیم لە لێوارەی ڕووخاندایەو ئەو پیلانانەی وەك زۆربەی پیلانەكانی دیكەی دەبنە بڵقی سەر ئاو.


1 ساڵ و 3 مانگ و 1 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرەڕای تاوان و چەواشەکاری دەسەڵاتی ئاخوندی, شۆڕشی ژینا درێژەی هەیە

سەرەڕای تاوان و چەواشەکاری دەسەڵاتی ئاخوندی, شۆڕشی ژینا درێژەی هەیە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران