ڕۆژی ٢٩ی ئوکتوبه‌ری ٢٠ ١٦، بەرامبەر بە 8ی خەزەڵوەری 1395ی کۆچی خۆری، کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران لە شاری یاڤله مه‌راسیمێکی به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتن و پیرۆزکردنی 10ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات بەرێوەبرد.
ڕۆژی ٢٩ی ئوکتوبه‌ری ٢٠ ١٦، بەرامبەر بە 8ی خەزەڵوەری 1395ی کۆچی خۆری، کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران لە شاری یاڤله مه‌راسیمێکی به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتن و پیرۆزکردنی 10ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات بەرێوەبرد. سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که به ده‌قه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان په‌یامی کومیته‌ی سوئیدی سازمانی خه‌بات له‌لایه‌ن کاک یه‌حیا ڕه‌سوڵی یه‌وه پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا.
پاشان کاک جه‌لال خۆشکه‌لام ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئوروپای سازمانی خه‌بات په‌یامێکی پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد. به‌ڕێزیان به نوێنه‌رایه‌تی کومیته‌ی ناوه‌ندی و سه‌رجه‌م کومیته‌کانی ئوروپای سازمانی خه‌بات، پیرۆزبایی له ئاماده‌بوان و بەتایبەت ئەندامانی سازمانی خه‌بات کرد و پاشانیش به‌کورتی باسی له سه‌ر گرنگی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌و ئاماژه‌ی به ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردا کرد و ئیشارەی به‌وه‌ش دا که پێشمه‌رگه‌ی سازمان وێڕای ئەوەی لە پێناو رزگاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تێدەکۆشی، هاوکات ئاماده‌ی پارێزگاری له بەشەکانی دیکەی کوردستانە هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماژه‌ی به ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات له هاوکاری کورد له باشوری کوردستان و ڕۆڵ و نه‌خشی سازمانی خه‌بات له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی 1991 و سەرخستنی کرد، هەروەها له‌دوای پەڵاماردانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ترۆریستانی داعش، پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خەبات شانبه‌شانی هێزەکانی دیکە پارێزگاری له خاکی هەرێمی کوردستان ده‌که‌ن. بڕگه‌ی کۆتایی په‌یامی کاک جه‌لال باسکردن بوو له گرنگی کار و خه‌باتی هاوبه‌ش له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران دا، و ئاماژه‌ی به ئاماده‌بوونی سازمانی خه‌بات کرد بۆ هه‌ر هه‌نگاوێک که له‌و باره‌وه بنرێ، له هه‌مان کاتیش‌دا ئەوەی ڕوون کرده‌وه که گه‌لێک هۆکار و خاڵی جیاواز، ته‌نانه‌ت له شێواز و ڕوانگه‌ی تیکوشان دژ به ڕێژیمی ئاخوندی هه‌یه، ئه‌مه وێڕای درێژه پێدانی سیاسه‌تی خۆبینین، له لایه‌ن هه‌ندێک هێز و لایه‌ن که خۆسه‌پاندن و خۆ ده‌رخستنه و هیچی تر. ئه‌م حاڵه‌ت و جۆره فکره‌شی به دیارده‌یه‌کی خراپ و نادیموکراسی وه‌سف کرد. به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد،که به‌ره‌ی کوردستانی له ئێستادا ناتوانێ زه‌حمه‌ته دابمه‌زرێ، ئه‌مه به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی که له نیوان هه‌ندێک له هێزه‌کانی کوردستانی ئیران ناکۆکی قووڵ هه‌یه‌و هه‌روه‌ها جیاوازی قوڵ له سه‌ر پێناسه کردنی ڕێژیمی ئاخوندی و باوه‌ر به ووت وێژو له گه‌ڵ ئه‌و رژیمه سه‌ره‌رۆیه هه‌یه، که سازمانی خه‌بات ئه‌م سیاسه‌تی ووت وێژ به ته‌واوی ره‌د ده‌کاته‌وه پێی وایه به‌ره ده‌بێ یه‌کێک له خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی به ئاقاری ڕووخانی ڕێژیمی ئاخوندی بێ. وێڕای ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌ش سازمانی خه‌بات به‌ره له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان به گرنگ ده‌زانێ و پێی وایه هه‌ندێک خاڵی گرنگی و جه‌وهه‌ری تر هه‌ن که سازمان کاتی خۆشی ئاماژه‌ی به‌و خاڵانه کردون له‌سه‌ریان کۆک بین و کاری هاوبه‌شیان تێدا ئه‌نجام بده‌ین. بۆ نمونه‌ی ئاماژه‌ی به حه‌رامکردن و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی براکوژی و باوه‌ر بوون به هه‌ڵبژاردنی ئازاد و...... هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا کورته‌فیلمێک که له‌لایه‌ن کومیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باته‌وه ئاماده‌کرابوو پیشانی ئاماده‌بوان درا.
له بڕگەیەکی تردا به‌رنامه‌که‌دا عه‌لی به‌هرامی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی سازمانی کورته‌باسێکی سەبارەت بەو ڕۆژه مێژوویه پێشکەش کرد و گرنگی و دەستکەوتەکانی داستانی 10ی خەزەڵوەری خستە بەرباس.
پاشانیش ژمارەیەک له پێشمەرگە دێرینەکانی سازمان خەبات بە گێڕانەوەی چەندین بیرەوەری لەسەر قارەمانی و لەخۆبردویی پێشمەرگەی سازمان بەرنامەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
کۆتایی مه‌ڕاسیمه‌که به گۆرانی و هه‌ڵپه‌رکێی ئاماده‌بوان تا دره‌نگانێکی شه‌و به‌رده‌وام بوو.
|