ڕۆژی سێشەممە 31ی گەلاوێژی 1402، هاووڵاتییەکی تەمەن 20 ساڵ، خەڵکی گوندی سنگان سەر بە شاری شنۆ، بە ناوی موبین دەهار کوڕی سلێمان، بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن ترۆریستەکانی ئیتلاعاتییەکانەوە گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە, لەبەردەستدا نییە.