خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات!
بنه‌ماڵه و که‌س و کاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی!
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی مه‌یدانی خه‌بات و خۆڕاگری!
به‌بۆنه‌ی چل وسێهه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانه‌وه پڕبه‌دڵ پیرۆزبایتان پێ ده‌ڵێین.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، یادگاری شه‌هیدان و پێشه‌نگ له خه‌بات و کوردایه‌تی، به مێژووی پاک و بێ گه‌ردو خه‌بات و تێکۆشانی بێ پسانه‌وه و پڕ شکۆ، پێ ده‌نێته ٤٣ساڵه‌ی ته‌مه‌نی سیاسی و خه‌باتگێرانه‌ی خۆی.
له‌و بۆنه به‌شکۆیه‌دا هه‌زاران سڵاو بۆ ڕۆحی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی، ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی کورد هەموو تێکۆشەران ده‌نێرین و سه‌ری ڕێز بۆ هه‌موو شه‌هیدانی سورخهڵاتمان داده‌نه‌وێنین. بڕیاری دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات، له‌لایه‌ن مامۆستای هه‌میشه زیندو مامۆستا شێخ جه‌لال و هاوباوه‌ڕانی، له‌و کاته هه‌ستیار و دژواره‌دا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ڕاوه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر دژمنی قین له‌دڵ و جینایه‌تکاری ئاخوندی، هەم پێویستییەکی مێژوویی و هەمیش بۆ وەڵامدانەوە بە تاوانەکان دەرحەق بە گەلی کورد‌و بێبەشكردنی بوو لە ماف و ئازادیه ڕاواکانی.
به‌دامه‌زرانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، قۆناغێكی نوێ له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان له کوردستانی ئێران ده‌ستی پێ‌کرد. سازمانی خه‌بات به‌سیاسه‌تی پاکی کوردانه و به‌رفراوانه‌وه پیشڕه‌وی بزاڤێکی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ و تێکۆشه‌ری سەرجەم كوردستانیان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و ئینتیمای هۆز و تیرە و ناوچە و ناسنامەی نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاییان کرد و بووه مه‌کۆ و سه‌نگه‌ری شۆڕشگێڕان و کۆکه‌ره‌وه‌ی دڵسۆزان و خه‌مخۆران و پۆل به‌پۆل لاوانی دڵگه‌رم و تینوو به‌ئازادی ڕوویان تێکرد. وێرای به‌ربه‌ستی زۆری هه‌ندێک له هێز و لایه‌نه‌کانی ئه‌وده‌می کوردستان و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و زیانباریان، سازمانی خه‌بات له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م دا پێناسه‌ی هێزێکی نوێی شۆڕشگێڕی بۆڕێبهرایهتی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مانی له کوردستانی ئێران پێ بڕا و به ژیری و ڕێبه‌رایه‌تی و سه‌رکردایه‌تی دروستی ڕێبه‌ری زانامان، مامۆستا شێخ جه‌لال، سازمانی خه‌بات نه‌که‌وته داوی شه‌ڕی ناوخۆیی و توانی له‌و پلان و هه‌وڵه نه‌زۆکانه بۆهێنانه کایه‌یی شه‌ڕی براکوژی خۆی ببوێرێ و له‌به‌رامبه‌ردا سه‌نگه‌ری خه‌باتی ڕاسته‌قینه‌ی له دژی دژمنان و داگیرکه‌رانی گه‌له‌که‌مان ڕۆژ به‌ڕۆژ پته‌وترکرد. هه‌ر بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌م یاده پیرۆزه‌دا ئه‌وه بیری هێز ولایهنهسیاسیهکان بێنینه‌وه، که پێویسته سه‌نگه‌ری خه‌باتمان دژی دژمنانی کورد پتهوترکهین و له هه‌رجۆره سیاسیه‌تێکی پاوانخوازی و دیکتاتۆری و دڕندەیی و نەزعەی سڕینەوە و شەڕانگێزیی و پیلانی نەگریسی شه‌ڕخوازی دژ به‌یه‌ک دورکه‌وینه‌وه و هه‌موومان پێکه‌وه بۆ ئازادی گه‌له‌که‌مان و ڕوخانی ڕژیمی نه‌گریسی ئاخوندی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی دیموکرات و سیکولار له ئێران دا تێ‌بکۆشین.
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات!
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی مه‌یدانی خه‌بات و خۆڕاگری!
بێگومان له ئێستادا هاوکێشه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هه‌لومه‌رجی سیاسیی ناوچه‌که‌دا گۆڕانی گه‌وره‌و بنه‌ڕه‌تیان به‌سه‌ردا هاتوه. ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له ووڵاتانی به‌رژه‌وه‌ندخواز چاو له جینایه‌ت و زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌لکی کورد له‌لایه‌ن دوژمنانمانه‌وه دەبەستن، بە خۆشیەوە دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رین و به‌رچاو له جیهاندا ناسراوه و پرسی کورد بۆته بابه‌تێکی هه‌ستیار و گرنگ بۆ هه‌موو جیهان و ئازادیخوازان. بێگومان ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می هه‌وڵ و خه‌بات و تێکۆشانی به‌رده‌وامی گەلی کورد‌و سازمانی خه‌بات و گه‌له‌که‌مانه. گه‌لی کورد بوه پیشه‌نگی به‌ره‌نگاری و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داگیرکه‌ران و زۆرداران و ئه‌وه‌ی سه‌لماند که سه‌رکوت و تۆقاندن، هه‌رگیز ناتوانێ له‌خه‌بات له پیناو مافی ڕه‌وای خۆماندا پاشگه‌زمان بکاته‌وه. ئێمه پلان و خه‌ونی دیکتاتۆران و ئاخونده چاو چنۆکەکان له‌گۆڕ ده‌نێین و له‌و پێناوه‌دا ئاماده‌ی هه‌ر جۆره ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و قوربانیهکین.
ڕژیمی نه‌گریسی ئاخوندی له‌ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی دژمنکارانه و دڕندانه دژ به خه‌ڵکی ئێران و کوردستان و هه‌وڵی به‌رده‌وامی سه‌رکوتی خه‌ڵک و زه‌وتکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و به‌فیڕۆدان و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ووڵات و به‌هه‌ژارکردنی خه‌ڵک و هه‌روه‌ها بره‌ودان به ئاژاوه و پشتیوانی له گروپ و تاقمهتیرۆریستیهکانی وولاتانی دراوسێ و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی خۆی و لهئهنجامیوهدهرکهوتنی درز و داماویی زیاتر له‌نێو خودی خۆی به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیداری، ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و لاوازی ده‌چێ و ڕوو لهڕووخانه و له ئێستادا له هه‌مووکات زیاتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌گریسه که‌وتۆته به‌ر ناڕه‌زایه‌تی و بیزاری خه‌ڵک.
٤٣هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات، هاوکاته له‌گه‌ڵ یادی شۆڕشی ژینا و پێویسته به هه‌ڵگیرسانی مه‌شخه‌ڵی ئه‌م دوو یاده به‌شکۆیه، ڕێگه‌ی ڕاپه‌رین و به‌رخودانمان ڕووناکتر و په‌یمانی به‌رده‌وامی له خه‌بات و تێکۆشانمان نوێ که‌ینه‌وه و هه‌وڵه‌کانمان له پێناوی ڕوخانی ڕژیمی نه‌گریسی ئاخوندان یه‌ک خه‌ین و دژی هه‌رجۆره سته‌م و ناعه‌داله‌تیه‌ک بوه‌ستینه‌وه. کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران وئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ژینادا، ده‌ورێکی گرنگ و کاریگه‌ریان گێڕا و کوردستانیان بۆ جارێکی تریش کرده مه‌ڵبه‌ندی خۆڕاگری و تێکۆشان و مه‌رکه‌زی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری دژی داگیرکه‌رانی ئاخوندی و دژمنانی ئازادی. له ساڵیادی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات و هاتنی ساڵیادی شۆڕشی ژینادا، یادی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات و شه‌هیدانی شۆڕشی ژینا به‌رز ده‌نرخێنین و په‌یمانی به‌رده‌وامی له‌خه‌بات و تێکۆشان تا ئازادی و وه‌ده‌سهێنانی مافه‌ڕه‌واکانی خۆمانیان له‌گه‌ڵ نوێ ده‌که‌ینه‌وه.
بنه‌ماڵه و که‌س و کاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی!
با پێکه‌وه له‌م یاده‌دا تاوێک له‌کاروانی شه‌هیده ئازا و چاونه‌ترسه‌کانی ڕێبازه‌که‌مان رابمێنین و پێکه‌وه سه‌ری ڕێز و وه‌فایان بۆ نه‌وی که‌ین. با پێکه‌وه له‌وره‌و باوه‌ڕی پۆڵاینی شێره کوڕان و لاوانی ناو به‌ندینخانه‌کانی دژمن بڕوانین و بوێری و نه‌به‌زی و باوه‌ڕی به‌رزی شه‌هید عه‌تا و باقی زیندانیان، بۆ هه‌میشه بکه‌ینه وانه‌ی خۆڕاگری و به‌رده‌وامی له‌خه‌بات، له‌پێناو سه‌رخستنی باوه‌ڕه نه‌گۆڕه‌كانی ئێمه بۆ ئازادی و دیموکراسی له ئێران و کوردستان و له‌و پیناوه‌دا تیبکۆشین بۆ ڕووخانی ئه‌م ڕژیمه کوردکوژه و مژده‌ی ئازادی و ڕزگای گه‌له‌که‌مان بکه‌ینه دیاری بۆ شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی ڕێگه‌ی ئازادیمان.
ئێمه له‌سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، که‌سوکاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان و زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و پیشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی دڵسۆز و وه‌فاداری سازمانه‌که‌مان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، که هه‌رچه‌ند ڕێگه‌ی خەبات و تێکۆشان پڕ هه‌وراز و نشێو بێت، به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵناده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین. جێی شانازییە ئەم كاروانه بە بوونی ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانی سازمانی خه‌بات، وه‌فاداریان به‌ڕێبازی سازمان بەردەوامن لە ئەرکی شۆڕشگێڕانە. دڵنیاین به هەوڵی تێکڕایی لە ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌بات ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌نجام و وه‌ک هه‌میشه سازمان ڕۆڵی پیشه‌نگ و مێژووی خۆی ده‌گێڕێ.
دووباره ساڵیادی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات پیرۆزبێ!
بڕوخێ ڕژیمی نه‌گریسی ئاخوندی.
کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران