جێگیری نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری ئێران، له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتێری پێشوو) له‌سه‌ر تۆقاندن و ڕه‌شبگیری که‌سوکاری شه‌هیدان و ڕاپه‌ڕینی شۆڕشی ژینا په‌یامێکی ناڕازی بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا به‌وردی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ئه‌و گیراوانه ده‌کات و ئەم هەوڵە ڕوونەی ڕێژیمی ئێران بۆ ترساندنی خەڵک کە لە سەروبەندی ساڵڕۆژی شه‌هیدکرانی ژینا ئەمینی مەحکووم دەکەین. به‌پێی هه‌واڵی ته‌شکیلاتی و ناوه‌نده‌کانی خه‌به‌ر له کوردستانی ئێرانه‌وه، ڕژیم له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو دا و تاکو ئێستا نزیک به ٧٠٢ که‌سی له گه‌نجان و تێکۆشه‌رانی کورد، به بیانوی جیاوازه‌وه له شاره‌کانی کوردستان زیندانی کردوه، که ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش ده‌کاته نزیک له ٥٢%ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له دوو مانگی ڕابردوو دا له ئێران ده‌ستگیر کراون. به‌پێی هه‌واڵه ته‌شکیلاتیه‌کانمان زۆرتری ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌سبه‌سه‌ر کراون تاکو ئێستا ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی ڕاپه‌رین و که‌سوکاری دژبه‌رانی ڕژیمن.