له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا رژیمی ئاخوندی ئێران لە ترسی ڕاپەڕینی دووبارەی خەڵك لە ساڵڕۆژی شەهید كرانی ژینا ئەمینیدا، هێزی سهركوتكەری له شاره‌كانی دیكه‌وه بۆ سه‌قز گواستۆته‌وه.
له لایەكی دیكەوە لە سەروبەندی شۆڕشدا بە پتەوی ده‌ستی داوه‌ته بانگهێشت و به‌ندكردنی ئه‌ندامانی خانەوادەی دادخوازان و هه‌روه‌ها ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی دەسەڵات گیراون. له‌لایه‌كی دیكه‌شەوە هێزێكی زۆری ئەمنی له شاره‌كانی دیكه‌وه بۆ سه‌قز، بۆكان، مهاباد، سنه، كرماشان و ئیلام گوازراونه‌ته‌وه.