مامۆستا هادی ئەحمەدی، كەسایەتیی ئایینی کورد و خەڵکی شاری پاوە، وتارخوێن و مامۆستای قوتابخانەی زانستە ئایینییەكانی شەمس ئەلعارفین نەجاڕەی پاوە، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیەتی رژیم لە کرماشان بە شەش مانگ بەندکران مەحکووم کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم حوکمە بە تۆمەتی "تەبلیغات دژ بە دەسەڵات" بۆ ناوبراو دەرچووە و ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانان بە فەرمی پێی ڕاگەیاندراوە.