لە دوو رۆژدا دوو هاوەڵاتی کورد لە سێدارە دران
برینداربوونی دوو کرێکار لە کامیاران
زیندانیەکی سیاسی کورد لاقی بڕایەوە
لە دوو رۆژدا دوو هاوەڵاتی کورد لە سێدارە دران
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ی خەزەڵوەری 1395، سزای سێدارەی “ئیرەج حامدی” لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەڵماس بەرێوەچوو کە ناوبراو خێزاندار و خەڵکی شاری ورمێ بووە.
ئیرەج محەممەدی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی رێژیم بە تۆمەتی “بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوو لەبەندیخانەی ورمێ ڕاگیراوە و ڕۆژی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ بەندیخانەی سەڵماس گوێزرابوویەوە.
هەروەها دوێنێ سامی مامەدی کە لەگەڵ ئیرەج دەستبەسەر و سزای هاوشێوەی بەسەردا سەپابوو، هەر لەو بەندیخانەیە لەسێدارە درا.
برینداربوونی دوو کرێکار لە کامیاران
بەپێی هەواڵ، دوو کرێکار لە ناوچەی کامیاران بەهۆی تەقینەوەی تایەی ماشین لە پەنچەلرگیریەکدا دوو کرێکار گیانیان داو یەکێکیش بریندار بوو.
بەپێی هەواڵەکان ناوی یەکێک لەو کوژراوانی ئەو رووداوە ناوی فەرامەرزی عەزیزیە.
چەند ڕۆژ پێش ئێستاش کرێکارێکی کوردی خەڵکی سنە بەهۆی بەربوونەوە لە نهۆمی حەفتەمی بینایەک لە کاتی کاردا، گیانی لەدەستدا.
یەکێک لە هۆکانی ئەو رووداوانە نەبوونی کەل و پەلی ئیمەنی و ستانداردە لە کاتی کارکردندا.
زیندانیەکی سیاسی کورد لاقی بڕایەوە
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی مرۆڤایەتی، مراد ئێحسانی هاوەڵاتیی کوردی خەڵکی شارەدێی زێوەـی سەربە ورمێ کە ٦ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی ک خ، بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیمەوە بریندار ببوو و دواتر دەست بەسەرکرابوو، لاقێکی بڕدراوەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە، دوای دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم، بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر ئازار و شکەنجەی هێزەکانی ئیتلاعاتدا بووە و بەو هۆیەوە برینەکەی زیاتر تەشەنەی کردووە.
مراد ئێحسانی، ماوەیەکی زۆر دوای دەستبەسەرکران و شکەنجەدران، ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کراوە و دواتر لە نەخۆشخانەی ئەو شارە، لاقێکی بڕدراوەتەوە.
لە ماوەی نزیک بە یەک ساڵی ڕابردوودا کە ئەو هاووڵاتیە کوردە بریندار و دستبەسەرکراوە، بە هیچ شێوەیەک ئیزنی بنەماڵەکەی نەدراوە سەردان و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکەن و تەنیا لە لە نەخۆشخانە، بۆ ماوەی ١٠ خولەک و لە پشت شیشەوە ئیزنیان پێدراوە چاو لە کوڕەکەیان بکەن، بە بێ ئەوەی کە هیچ پەیوەندییەک و قسەکردنێک لە نێوانیاندا بکرێ.
مراد ئێحسانی بە تاوانی هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی ڕژیمی ئێران دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش ڕوون نیە چ سزایەکی بەسەردا سەپاوە.